یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
لقی سلێمانی دوو قورئان خوێنی نێودەوڵەتی و یەكەمێكی كوردستان خەڵات دەكات
به‌رواری دابه‌زاندن: 11/09/2015 : 17:00:32
قه‌باره‌ی فۆنت

ڕۆژی 6_ 9 _ 2015 لە بارەگای لقی سلێمانی یەكێتی زانایان بە ئامادەبونی مامۆستا نجم الدین قادر لێپرسراوی لق وسەرجەم كارگێڕان خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە هەردو قورئان خوێنی نێودەوڵەتی بە ڕێزان [ شێخ حسین شێخ گاهیر بەرزنجی ] و [ دكتۆر كۆچەر عمر ] كە لە پێش بڕكێی نێودەوڵەتی بۆ قورئانی پیرۆز لە عمانی پایتەختی وڵاتی شانشینی ئوردون  بە پلەكانی یەكەم و دوهەم سەركەوتنیان بە دەست هێنابو لە هەمان كاتدا خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە خوێندكاری خوێندنگای ئاینیەكان [ أحمد نوری ] لە خوێندنگای صلاح الدین كە لە سەر ئاستی هەرێمی كوردستان پلەی یەكەمی بەدەست هێنابو .


لە سەرەتای مەراسیمەكە لێپرسراوی لق لە وتەیەكدا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و بەناوی سەرجەم ئەندامانی لقەوە پیرۆزبایی سەركەوتنی لە هەرسێ كەسی سەركەوتوو كردو هیوای سەربەرزی بۆخواستن لەبەشێكی تری وتەكەیدا لێپرسراوی لق وتی: مایەی شانازیمانە ئەمڕۆ لەم جێگایە  سێ كەسایەتی سەركەوتو خەڵات دەكەین  ئەگەر چی خەڵاتەكان ڕەمزین بەڵام  مایەی خۆشحاڵیمانە  ئێوە لە ناو ناخی دڵاندا جێگاتان هەیەو خەڵات دەكرێن ئێمە ئەمڕۆ بە دوو قورئان خوێنی نێو دەوڵەتیەوە سەربەرزین  كەباڵوێزی ڕاستەقینەی  گەلەكەیان بوون و توانیان سەری خۆیان و ئێمەیش‌و  سەرجەم گەلی كوردیش بەرز بكەنەوە بە و سەركەوتنە یان بە هەمان شێوە مایەی شانازیمانە خوێندكارێكی ئایینی سەركەوتو خەڵات دەكەین كە دوا ڕۆژێكی گەش چاوەڕوانی دەكات و توانیویەتی پلەی یەكەم لە سەر ئاستی هەرێمی كوردستان بە دەست بهێنێت.


 دواتر بەڕێز [ شێخ حسێن شێخ گاهیر بەرزنجی ] لە وتەیەكدا بەناوی هەرسێ كەسایەتیەكەوە سوپاسی لقی سلێمانی یەكێتی زانایانی كرد بۆئەو بەسەركردنەوەیە و ڕایگەیاند هەموو كات یەكێتی زانایان پاڵپشت و یارمەتی دەری تەواومان بوە لە هەموو بوارەكاندا لەپێناو سەرخستنی كارەكانمدا ئەم ڕێزلێنانەشی بە گەورە پێناسە كردو وتی ئەمە لای ئێمە واتایەكی زۆر گەورەی هەیە  لە سەر سەرمان دای ئەنێین . دواتر خەڵاتی ڕێزلێنانەكە بەخشرایە هەرسێ كەسایەتیەكە .


راگەیاندنی لقی سلێمانی.


 


هـ.بالیسانی.