كۆمه‌ڵه‌ی ئومێد بۆ به ساڵاچوانی كوردستان سوپاسنامه‌یه‌ك ده‌داته راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان.
له سوپاسنامه‌كه، كه له رۆژی (3/10/2010) كه له‌لایه‌ن به‌ڕێز سیراجه‌دین ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌كه‌وه‌نێردراوه، هاتووه: به‌ناوی ده‌سته‌ی كارگێڕی كۆمه‌ڵه‌كه‌مان سوپاس‌و پێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین بۆ هاوكاری‌و رۆڵی گه‌وره‌تان له هاندانی وتاربێژان‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی داواكاری له سایتی فه‌رمیتان به مه‌به‌ستی باسكردنی پله‌و پایه‌ی به‌ساڵاچوان له ئایینی ئیسلامدا‌و كاریگه‌ری وتاره‌كانیان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاوه له رۆژی هه‌ینی رابردوو (1/10/2010) به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی به‌ساڵاچوان، ئومێدمان سه‌ركه‌وتن‌و هاوكاری به‌رده‌وامتانه‌و دووباره سوپاستان ده‌كه‌ین.
هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست كۆمه‌ڵه‌ی ناوبراو سوپاسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی كردووه، به‌وه‌ی له ساڵڕۆژی به ساڵاچوان سه‌ردانی خانه‌ی به ساڵاچوانیان كردووه‌و، به‌شداری مه‌راسیمێكی تایبه‌تی به‌ساڵاچوانیان كردووه‌و، به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی تایبه‌ت به رۆژی به‌ساڵاچوانیشیان له ته‌له‌فزیۆنی قه‌ڵات پێشكه‌ش كردووه.
شایانی باسه له ساڵرۆژی یادی به‌ساڵاچوان، یه‌كێتی زانایان وێڕای ئه‌وه‌ی له ماڵپه‌ڕی زانایان داوایان له وتاربێژان كرد باسی مافه‌كانی به‌ساڵاچوان بكه‌ن، به ره‌سمی سه‌رجه‌م لقه‌كانی یه‌كێتی زانایانیان ئاگاداركردنه‌وه‌و، داوایان له وتاربێژان كرد گرنگی به رۆژی به‌ساڵاچوان بده‌ن، كه زۆربه‌ی وتاربێژانی كوردستان باسیان له‌و رۆژه كرد.
|