به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی پیرۆزی قوربان، پیرۆزباییه‌کی گه‌رم له موسڵمانانی جیهان به گشتی و هه‌رێمی کوردستان و هه‌موو به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستانی گه‌وره ده‌که‌ین، له خوای گه‌وره داواکارین ئه‌م جه‌ژنه‌مان جه‌ژنی خێر‌و به‌ره‌که‌ت و به‌رقه‌راری ئاشتی و ته‌بایی و برایه‌تی و هه‌رزانی بێت، هه‌روه‌ك له خوای گه‌وره داواکاری حه‌جی حاجیه‌کانمان قبوڵ بکات و، به ساخ و سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێنه‌وه ناو که‌س و کاریان.
به‌رێزان
جه‌ژنی قوربان جه‌ژنی گێڕانه‌وه‌ی که‌رامه‌ته بۆ مرۆڤ و پاراستنی ژیان و ژینییهتی، بۆیه له‌م یاده پیرۆزه‌دا وێڕای خێر‌و بێری قوربانی‌کردن، ده‌بێ هه‌موو هه‌وڵه‌کانمان بۆ پاراستنی که‌رامه‌تی مرۆڤ بێت، به‌تایبه‌تی به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئه‌و فره‌ره‌نگی و جیاوازییه جوانانه‌ی نیشانه‌ی گه‌وره‌یی خوای پهروهردیگارن هه‌ڵوه‌شێننه‌وه، بۆیه له‌م یاده‌دا پێویسته ده‌ستی برایه‌تی و پیرۆزبایی و ئاشتبوونه‌وه بۆ یه‌کتری درێژ بکه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و نیشتیمانی برایه‌تی راسته‌قینه بچه‌سپێت.
بێگومان له‌م یاده‌دا... خه‌می که‌س و کاری شه‌هیدان و، شه‌ونخوونی پێشمه‌رگه ئازیزه‌کانمان له یهد ناچێت، بۆیه وێڕای ناردنی نزا‌و پاڕانه‌وه بۆ گیانی شه‌هیدان، سڵآوی خۆراگری له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانمان ده‌که‌ین و، هیوای چاکترکردنی ژیان و گوزه‌رانیان ده‌که‌ین، هه‌روه‌ك هیوادارین ئارامی باڵی ته‌واوی به‌سه‌ر وڵاته‌که‌مان بکێشێت و چیدیکه ناخۆشی روومان تێ نه‌کات و گه‌نجه‌کانیشمان وابه‌سته‌ی خاک و نیشتیمان بن و به مافه‌کانیان بگه‌ن.
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
23.9.2015