یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ پتر لە 110 زانای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "   
له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، هۆڵێكی بۆنه‌ ئاینییه‌كان له‌ سۆران دروست ده‌كرێ
به‌رواری دابه‌زاندن: 05/10/2010 : 10:50:46
قه‌باره‌ی فۆنت
شه‌ماڵ عه‌بدوڵڵا، راگه‌یاندنی ئه‌وقافی سۆران

له‌ درێژه‌ی كار و چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی له‌ سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران به‌ مه‌به‌ستی زیاتر خزمه‌تكردنی هاوڵاتییانی سنوره‌كه‌ به‌ بڕی 113.801.000 دینار (سه‌د و سێزده‌ ملیۆن و هه‌شت سه‌د و یه‌ك هه‌زار دینار) هۆڵێكی بۆنه‌ ئاینیه‌كان له‌ گه‌ڕه‌كی گه‌ڵاڵه‌ له‌ سه‌نته‌ری قه‌زای سۆران به‌ شێوازێكی ئه‌ندازه‌یی هاوچه‌رخ دروست ده‌كرێت.

له‌م باره‌یه‌وه‌ وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران رایگه‌یاند، كه‌ دروستكردنی ئه‌م هۆڵه‌ زۆر پێویست بوو، ئه‌ویش له‌به‌ر زۆری بۆنه‌ ئایینیه‌كان له‌ سه‌نته‌ری قه‌زای سۆران، كه‌ به‌ دروستكرنی ئه‌و هۆڵه‌ بارگرانییه‌كی زۆر له‌سه‌ر مزگه‌وت و هۆڵه‌كانی تر كه‌متر ده‌بێته‌وه‌ و كاردانه‌وه‌یه‌كی باشیشی ده‌بێت بۆ دانیشتوانانی سه‌نته‌ری قه‌زای سۆران و یه‌كێكه‌ له‌و كارو پرۆژانه‌ی له‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی له‌ ده‌ڤه‌ره‌كه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت.