یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
شاندی مەكتەبی تەنفیزی سەردانی بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی كەركوك دەكات
به‌رواری دابه‌زاندن: 28/10/2015 : 21:09:24
قه‌باره‌ی فۆنت

بەمەبەستی دەربرینی پشتیوانی و پالپشتی زانایانی ئاینی كوردستان سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان رۆژی سێ‌ شەممە 27/10/2015 سەردانی بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی كركوكی كرد.


لە دانیشتنێكدا لەگەڵا بەرێوەبەرو ژمارەیەك مامۆستای ئاینی‌و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیەكە ئامادەبوون  د. عەبدوللا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایان وێرای ئەوەی كە پیرۆزبایی زانایانی كوردستانی پێشكەش بە (مەلا شفان أحمد) كرد كە ئەركی بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی كەركوكی لە لایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە پێ‌ سپێردراوە، تأكیدی لە سەر گرنگی پەیامی ئاینی لە شاری كركوك كردەوە كە پێویستە پەیامی ئاینی لە شاری كركوك لە پتەوتر كردنی برایەتی‌و تەبایی و پێكەوە ژیان بێت و ناسنامەی نەتەوەیی شاری كەركوك بپارێزێت و زانایانی ئاینی شاری كەركوك بایەخ بە بواری ئاینی و نیشتمان پەروەری بدەن و ئاوێتەی یەكتری بكرێن.


هەروەك لە بەشێكی تری وتەكانیدا سەرۆكی زانایان ئاماژەی كرد بەوەی كە پێویستە زانایانی ئایینی هاولاتیان لە سەر گیانی پێكەوە ژیان و یەكتر قەبوول كردن رابهێنن ، و لە هەمان كاتیشدا پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو پەری پشتیوانی و هاوكاری زانایانی ئاینی شاری كركوك بكات. لە كۆتاییدا سەرۆكی زانایان   ئامادەباشی خۆی نیشاندا بۆ پشتیوانی كردنی زانایانی ئاینی شاری كركوك.


شایەنی باسە هەر یەك لە مەلا جلال خەیلانی جێگری سەرۆكی زانایان و مەلا دلشاد گەلالی ئەندامی ئەنجومەنی ناوەند و مەلا ئازاد خورشید بەرپرسی لقی كركوك  و چەند بەرێزێكی تر یاوەری سەرۆكی زانایان بوون.


 


هـ.بـ