رۆژی 28/11/2015 به‌رێز مامۆستا ملا عباس علی محمد ناسراو به ملا عباس ئاوبار‌ی كۆجی دوایی كرد، ناوبراو جگه له‌وه‌ی كه‌سایه‌تیه‌كی ئاینی ناسراو بوو له سنوری لقی چه‌مچه‌مالی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان به‌هه‌مان شێوه‌ش رۆلێكی یه‌كجار گه‌وه‌ری هه‌بوو له چاره‌سه‌ر كردنی كێشه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان، و له سالانی 2005-2010 ئه‌ندامی لێژنه‌ی فه‌توای لقی چه‌مچه‌ماڵا بوو، به له ده‌ست دانی كه‌لێنێكی گه‌وره له رێره‌وه‌ی زانست و زانیاری دروست بوو .
له هه‌مان كاتیش‌دا له به‌ره به‌یانی رۆژی 28/11/2015به‌رێز ملا یونس سعید زیناوه‌یی كۆچی دوایی كرد، ناوبراو جگه له‌وه‌ی كه‌سایه‌تیه‌كی نیشتمان په‌ره‌ور بوو له هه‌مان كاتیش‌دا كه‌سایه‌تیه‌كی ئاینی ناسراو بوو له سنوری قه‌زای شێخان و ده‌وورو به‌ری، رۆلێكی یه‌كجار گه‌وه‌ری هه‌بوو له قول كردنه‌وه‌ی پێكه‌وه ژیانی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی ، و له سالانی 2004-2005 به‌رپرسی لقی شێخانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان بوو، به له ده‌ست دانی كه‌لێنێكی گه‌وره له رێره‌وه‌ی زانست و زانیاری دروست بوو .
لێره‌دا به‌ناوی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان به بنه‌ماله و دۆست و خزمانی هه‌ردوو زانای كۆچ كردوو راده‌گه‌ینین، و داوا كارین له خوای گه‌وره به‌هه‌شتی پان و به‌رینیان شاد بكات .