رۆژی سێ‌شه‌ممه 8/12/2015 سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی چه‌مچه‌مالی كرد، و له دانیشتنێكدا له‌گه‌ڵا به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی چه‌مچه‌ماڵا ده‌ست خۆشی له هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری به‌رده‌وامی نیوان لقی چه‌مچه‌ماڵا و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی چه‌مچه‌ماڵا كرده‌وه، و تأكید له‌وه كردووه كه پێویسته لقه‌كانی یه‌كێتی زانایان و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ئه‌وقاف به‌رده‌وام ته‌نسیق و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وام هه‌بێ له نیوانیان بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه خزمه‌ت به زانایانی ئاینی سنوره‌كانیان بكه‌ن، چونكه هه‌ردوو لا ته‌واوكه‌ری یه‌كترن، و هه‌روها ده‌ست خۆشی له زانایانی ئاینی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ش كرد كه هه‌میشه رۆلی ئیصلاح خوازی و یه‌ك رێزی و ته‌بایی ئه‌ده‌ن، و له‌كاتی دروست بوونی كێشه گرفت له ده‌ڤه‌ره‌كه به حیكمه‌ته‌وه هه‌وڵی هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كان ئه‌ده‌ن، و هیوای سه‌ركه‌وتنیشی بۆ به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی چه‌مچه‌ماڵا خواست.
شایه‌نی باسه هه‌ر یه‌ك له جێگری سه‌رۆك و چه‌ند ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرس و كارگێرانی لقی چه‌مچه‌ماڵا یاوه‌ری سه‌رۆكی زانایان بوون .