دامه‌زراوه‌ی سوننه رایگه‌یاند، كه له شاری لاهای هۆڵه‌ندی كۆنگره‌ی سێیه‌مینی منداڵان له ساڵی 2015 به ناونیشانی (روكنه‌كانی ئیمان) له 12ی ئه‌م مانگه ئه‌نجام درا.
له‌و كۆنگره‌یه هه‌وڵ دراوه روكنه‌كانی ئیمان به شێوه‌یه‌كی رێك‌و پێك فێری منداڵان بكرێت‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سوود له كه‌ره‌سته‌ی گه‌مه‌و پێشكه‌ش كردنی خواردن وه‌رگیراوه.
له‌و كۆنگره‌یه منداڵان ده‌توانن ئه‌و زانیاریانه‌ی وه‌ریان گرتووه له‌رێی ریكۆردی ده‌نگیه‌وه تۆماری بكه‌ن‌و له‌سه‌ر ماڵپه‌ری نێته‌وه بڵاو بكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش زیاتر ئه‌و مناڵانه ده‌گرێته‌وه كه ئاستی له‌به‌ركردن‌و زیره‌كیان تێدایه.
به پێی به‌رنامه‌ی كۆنگره‌كه منالان به‌سه‌ر دوو تایم دابه‌شكراون، ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له نێوان 5 تا 7 ساڵانه به‌یانیان به‌ژدار بوونه‌و ئه‌وانه‌شی ته‌مه‌نیان له نێوان 7 تا 10 ساڵان بووه ئێواران به‌ژداری كۆنگره‌كه بوونه.
به‌ڵام زیاتر ئامانجه له‌و كۆنگره ئه‌وه بووه، كه منداڵان فێری روكنه‌كانی ئیمان ببن‌و شاره‌زایی له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه وه‌ربگرن.
ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی دڵخۆشكه‌ره، كه له وڵاتێكی وه‌ك هۆڵه‌ندا ده‌رفه‌ت بدرێته شوێنكه‌وتووانی ئایینی ئیسلام كۆنگره‌ی له‌و شێوه ببه‌ستن.