رۆژی 23_ 12_ 2015 به‌رامبه‌ر به 12 ی ربیع الاول 1437 كۆچی، به مه‌به‌ستی به‌رز راگرتن‌و له‌یادی هاتنه دونیای پیشه‌وای مرۆڤایه‌تی حه‌زره‌تی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محمد (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) به‌ئاماده‌بونی نوێنه‌رانی حیزب ولایه‌نه سیاسیه‌كان و فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و زانایانی ئایینی و شێخانی ته‌ریقه‌ت و كه‌سایه‌تی ئاینی مه‌سیحیه‌كان‌و قونسولگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران‌و به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌وقافی سلێمانی ولقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی شاری سلێمانی له‌ژێر ژێر ناونیشانی (باله‌یادی له‌دایك بونی پیشه‌وای مرۆڤایه‌تی هه‌موان نزای سه‌ركه‌وتن بۆ هێزی پێشمه‌رگه بكه‌ین) له‌مزگه‌وتی شه‌هید شیركۆی حاجی ڕه‌زا مه‌راسیمێكی شایسته به‌ویاده به‌ڕێوه چوو .
سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه به‌چه‌ندئایه‌تێك له قورئانی پیرۆزده‌ستی پێكرد. دواتر وتاری به‌خێرهاتن له‌لایه‌ن مامۆستا فه‌ره‌یدون وتارخوێنی مزگه‌وته‌كه‌وه خوێنرایه‌وه به‌خێرهاتنی میوانه‌كانی كرد‌و باسی له‌گرنگی یاده‌كه كرد له‌م كات و ساته هه‌ستیاره‌ی گه‌لی كوردی تێداده‌ژی .پاشان ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌لایه‌ن دكتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كرسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیه‌وه خوێنرایه‌وه.
له‌وته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد یادی له‌دایك پێغه‌مبه‌ری ئیسلام له‌كاتێك دا ده‌كه‌ینه‌وه كه‌هاوكاته له‌گه‌ڵ له‌دایك بونی عیسا پێغه‌مبه‌ر سه‌لامی خوایان له‌سه‌ربێت بۆیه گه‌لی كوردله‌م كات و ساته هه‌ستیاره‌دا زیاترله‌هه‌موكات پێویستی به‌یه‌كخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كوردی هه‌یه له‌كاتێكدا یادی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌ینه وه ڕۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له‌سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگریدان و دژی گروپی تیرۆریستی داعش وه‌ستاونه‌ته‌وه و به‌رگری له‌خاك ونیشتیمانی كوردستان ده‌كه‌ن بۆیه پێویسته‌هه‌موان له‌م كات و ساته پیرۆزه‌دا نزا بۆ پێشمه‌رگه بكه‌ین و كار له‌سه‌ر چه‌سپاندنی په‌یامی ڕاست و دروستی پیغه‌مبه‌ری ئیسلام بكه‌ینه‌وه كه‌بریتیه له چه‌سپاندنی ئاشتی وئارامی و پێكه‌وه ژیان .
دواتر ووتاری هاوبه‌شی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان وبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌وقافی سلێمانی له لایه‌ن فه‌ره‌یدون غه‌ریب به‌رێوبه‌ری گشتی ئه‌وقافه‌وه خوێندرایه‌وه‌به‌ناوی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری مه‌راسیمه‌كه‌وه پیرۆزبایی خۆیی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م موسوڵمانانی جیهان به‌گشتی وگه‌لی كورد به‌تایبه‌تی وزانایانی ئایینی و پێشمه‌رگه‌قاره‌مانه‌كان و كه‌سوكاری شه‌هیدان به‌تایبه‌تی تركرد هیوای خواست هاتنی ساڵیادی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ببێته مایه‌ی خۆشی وبه‌خته‌وه‌ری بۆهه‌موان وكۆتایی به‌هه‌مونه‌هامه‌تیه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بێت.
له‌به‌شێكی تری ووته‌كه‌یدا باسی له‌گرنگی زیندوكردنه‌وه ی یاده‌كه‌كردو به‌تایبه‌ت له‌شاری سلێمانی و له‌م قۆناغه‌هه‌ستیاره‌ی گه‌له‌كه‌مانی تێداده‌ژی هیوای خواست هه‌موان نزا بۆهێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بكه‌ین و له‌هه‌مان كات كار بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كورد بكه‌ین وداوایشی كردسه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كان ئه‌م یاده‌بكه‌نه ده‌سپێك وپه‌یامی ئاشتی وپێكه‌وه ژیان بكه‌نه ده‌ست دیاری بۆمیله‌ته‌كه‌مان .
دواتر به‌چه‌ندپارچه‌قه‌صیده‌یه‌ك مه‌راسیمه كه‌ڕازێندرایه‌وه‌وكۆتایی به‌مه‌راسیمه‌كه‌هات .
شایانی باسه هه‌مان ڕۆژ به ئاماده‌بوانی زانایانی ئایینی و جه‌ماوه‌رێكی فراوان جاریكی تر ئه‌م یاده له‌مزگه‌وتی (ئه‌حمه‌دی حاجی علی) سازكراو جارێكی تر یاده‌كه به‌چه‌ندین ووتارو قه‌صیده‌ی ئاینی تر ڕازێندرایه‌وه ..