دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه 12 / ربیع الاول / 1437 به‌رامبه‌ر 23/12/2015 زاینی به‌ئاماده‌بونی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له به‌رپرسانی حكومی و حزبی و رێكخراوه‌یی و كه‌سایه‌تی و په‌رله‌مانتاران و زانایانی ئاینی و شێخانی ته‌ریقه‌ت و پیاوماقولان لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شاری كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان له كه‌شیكی ئیمانی و پڕ له جۆش و خرۆشدا ئاهه‌نگێكی شایسته‌و شكۆدار به‌بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ری یادی له دایكبوونی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی حه‌زره‌تی محمد ئه‌لموسته‌فا به‌ڕێوه‌چوو
سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌كه به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد كه له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا ئه‌ركان خوێنرایه‌وه .
پاشان وته‌ی یه‌كێتی زانایان له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی خوێنرایه‌وه و تیایدا په‌یامی پیرۆزبایی سه‌رۆكایه‌تی زانایانی گه‌یانده ئاماده‌بوانی مه‌راسیمه‌كه‌و موسوڵمانانی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان به‌گشتی‌و هیوای خواست ئه‌م یاده ببێته مایه‌ی خێر‌و خۆشی گه‌له‌كه‌مان.
پاشان ووتاری لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری ئاهه‌نگ و لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی خوێنرایه‌وه‌و تیایدا وێڕای په‌یامی پیرۆزبایی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان سوپاسی به‌شداری هاوڵاتیانی سنوره‌كه‌ی كرد‌و هه‌روه‌كو ده‌ستخۆشانه‌شی ئاراسته‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه كرد كه هاوكاری ماددی مه‌عنه‌وی سه‌رخستنی ئاهه‌نگه‌كه بوون. دواتریش و هه‌رله‌ئاهه‌نگه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه له مامۆستا مه‌لا عه‌بدولهادی ئه‌ندامی لێژنه‌ی فه‌توای گه‌رمیان و مامۆستا مه‌لا لقمان و مامۆستا مه‌لا عه‌بدولحه‌مید به ووتارو هۆنراوه به‌شداری ئاهه‌نگه‌كه‌یان كرد‌و تیشكیان خسته سه‌ر ئه‌و یاده پڕ شكۆیه‌و ژیان و كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێ و جێگه‌ی ئاماژه پێدانه ناوبه‌ناو له‌لایه‌ن تیپی هه‌ڵۆو فه‌قێیانی خانه‌قای سیراجه‌دینه‌وه ئاهه‌نگه‌كه به سرودو مه‌دائیحی ئاینی ئه‌ڕازێنرایه‌وه و به دابه‌شكردنی شیرینی كۆتایی به مه‌راسیمه‌كه هێنرا.
شایانی باسه هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان به‌شداری جه‌ندین بۆنه‌و مه‌راسیمی تایبه‌تیان به‌و یاده كرد له‌گوندی عه‌لی خه‌ڵه‌ف و مزگه‌وتی سیراجه‌دین و ته‌كیه‌ی شێخ حسنی چرچه‌قڵا و جه‌ندین جێگای دیكه .