یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان: لەگەڵ پرۆژە پێشنیاری هەمواری یاسای باری کەسی عیراق نین    *****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات   
خولێك بۆ: گرێبەستەکانی مامەڵەکردنی ئەلیکترۆنی هاوچەرخ
به‌رواری دابه‌زاندن: 04/01/2016 : 12:37:53
قه‌باره‌ی فۆنت

وەك هەوڵێك لە پێناوی شارەزابوونی زیاتر لە بابەتە فیقهییە نوێکان لە بواری گرێبەستی ئەلیکترۆنی و پەرەپیدانی تاناکانی پێشنوێژو وتارخوێنەکان بە سوودوەرگرتن لە پسپۆڕی و ئەزموونی ئەزهەری شەریف، مەجمەعی فیقهی یسلامی عێراقی گەورە زانایان بۆ بانگەوازی و فەتوادان بە هەماهەنگی رابیتەی جیهانی دەرچووانی ئەزهەری شەریف و یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان هەڵستا بە بەستنی خولێکی زانستی بۆ ژمارەیەك لە پێشنوێژو وتارخوێنان لەژێر ناونیشانی (مامەڵە ئەلیکترۆنییە هاوچەرخەکان).


لە خولەکەدا (50) ئیمام و خەتیب بەشدارریان کردووە لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، کە بۆ ماوەی چوار رۆژ لە (4-7/1/2016) دەخایەنێت، کۆمەڵێك بابەتی زانستی پێشکەش دەکرێت کە تایبەتن بە چۆنییەتی ئەنجامدانی گرێبەستە ئەلیکترۆنییەکان لە رێگەی ئینتەرنێت، بابەتەکان لە لایەن چەند پسپۆڕێکی شارەزای ئەزهەری شەریف لە بواری فیقهو ئوصولی فیقهدا.


لەو بارەوە دکتۆر مصطفی ئەلعەرجاوی پسپۆڕی زانستی بەراوردکار لە زانکۆی ئەزهەرو راوێژکاری یاسایی سەرۆکی زانکۆی ئەزهەر جەختی کردەوە لەسەر گرنگی بەستنی ئەم جۆرە خولانە بۆ ئەوەی پێشنوێژو وتارخوێنەکان پەیوەندی بەردەوامیان لەگەڵ ئەزهەری شەریف هەبێت و ئاگاداری بڕیارەکانی فەتواو زانایان و توێژەرانی ئەزهەری شەریف بن لە بواری چۆنیەتی ئەنجامدانی گرێبەستە ئەلیکترۆنییەکان.


لەلای خۆیەوە دکتۆر خالد عمران ئەندامی رابیتەی جیهانی دەرچووانی ئەزهەرو ئەمینداری فەتوا لە خانەی فەتوای میسری تەئکیدی کردەوە کە ئەزهەری شەریف هەڵگری پەیامی وەسەتییەتە لە جیهانی ئیسلامیداو بەردەوامە لە بڵاوکردنەوەی فیکری وەسەطی لە هەموو بوارەکاندا، بەستنی ئەم خولەش بە هەماهەنگی مەجمەعی فیقهی عێراقی و یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە چوارچێوەی هاوکاری هاوبەشی دەزگاکانی ئەزهەری شەریف و دەزگا ئایینییەکانی هەرێمی کوردستان لە پێناوی وەسەتییەتە لە بوارەکانی فەتواو بڕیارەکانی تایبەت بە گرێبەستەکان و مامەڵە ئەلیکترۆنییەکان و ....هتد.


هەروەها دکتۆر عبد الوهاب أحمد حسن طه ئەندامی مەجمەعی فیقهی عێراقی و سەرپەرشتیاری خولەکە گووتی: ئەم خولە دەرەنجامی کۆمەڵێك گفتوگۆی هاوبەشە کە مەجمەعی فیقهی عێراقی لەگەڵ رابیتەی جیهانی دەرچووانی ئەزهەر لە پێناوی هەماهەنگی لەگەڵ ئەو دەزگا زانستییە رەسەنە، لێرەشەوە سوپاسی رابیتەی جیهانی دەرچووانی ئەزهەرو یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان دەکەن بۆ بەپیروەهاتنی بیرۆکەکەو هاوکاریکردنیان بۆ ئەنجامدانی ئەم خولە.


هەروەها مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆکی یەکێتی زانایان گووتی: وەك یەکێتی زانایان هەمیشە هەوڵمانداوە هاوکارێکی باش بین بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی مامۆستایانی ئایینی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەمەش چەندان خولی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیمان بۆ ئەنجامداون، ئەمەش یەکێکە لەوانە بەتایبەتی لە بواری فەقهی و بابەتە هاوچەرخەکان. بۆیە لێرەوە دەستخۆشی لە مەجمەعی فیقهی عێراقی و رابیتەی جیهانی دەرچووانی ئەزهەر دەکەین و، هەمیشە لە هەماهەنگی بەردەوام دەبین بۆ هەر باسێك خزمەت بە زانایانی ئایینی و پەیامە پیرۆزەکەیان بکات.