رِۆژی 18 _ 1_ 2016 ووتاربێژی مزگه‌وتی پیرۆزی ئه‌قسابه‌یاوه‌ری لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان و شاندێكی باڵا له قورئان خوێنانی نێوده‌وڵه‌تی له وڵاتانی فلیپین و میصر‌و عیراق و ئێران له‌گه‌شتێكی مه‌یدانی دا سه‌ردانی ناوچه‌كانی هه‌ورامان وپارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی كرد.سه‌ره‌تا سه‌ردانی شارۆچكه‌ی ته‌وێڵه ی كرد‌و مه‌زاری شێخانی ته‌وێڵه‌و مه‌دره‌سه‌كانی ئه‌وشاره‌ی به‌سه‌ركرده‌وه . دواترسه‌ردانی مه‌درسه‌و خانه‌قای بیاره‌ی كرد‌و له‌لایه‌ن مامۆستایان وفه‌قێكانی ئه‌وخانه‌قایه‌وه به‌گه‌رمی پێشوازی كران هه‌رله‌سه‌رمه‌زاری شێخانی بیاره مامۆستا هێمن یه‌كێك له‌وانه بێژانی ئه‌وخانه قایه به‌ناوی ئیداره‌ی مه‌درسه‌كه‌وه به‌خێرهاتنی شاندی میوانی كرد‌و به‌شێك له‌مێژوی ئه‌ومه‌درسه‌ی بۆئاماده‌بوان باسكرد‌و له‌به‌شێكی تری ووته‌كه‌یدا رِۆڵی خانه‌قای بیاره‌وده‌رچوانی ئه‌ومه‌درسه‌یه‌ی له ئێستا‌و له‌رِابردوادا بۆئاماده‌بوان باسكرد . پاشان ووتارخوێنی مزگه‌وتی پیرۆزی ئه‌قسا له ووته‌یه‌كدا خۆشحاڵی خۆی به‌و سه‌ردان به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه ده‌ربرِی هیوای خواست فێرخوازان به‌رده‌وام بن له خزمه‌ت كردن به ئایینی پیرۆزی ئیسلام و خزمه‌تی گه‌ل و نه‌ته‌وه كه‌یان خۆشحاڵم نه‌وه‌یه‌ك ده‌بینم له نه‌وه‌كانی صلاح ا‌لدین ئه‌یوبی رِزگاركه‌ری قودس هیوای سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازی بۆهه‌موان ده‌خوازم . دواتر سه‌ردانی مۆنۆمێنتی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی كرد‌و له‌لایه‌ن [ عبدالله نه‌ورۆڵی ] پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌وه پێشوازی كران پاشان سه‌ردانی مۆنۆمێنته‌كه‌یان كرد‌و به‌چاوی پرله فرمێسكه‌وه باسی له كاره‌ساته كانی گه‌لی به‌ش مه‌ینه‌تی كورد‌و گه‌لی فه‌له‌ستینی ده‌كردو به ده‌سته خوشكی یه‌كتر ناوی ده‌بردن دواتر له ده‌فته‌ری یادگاریه‌كان به چاوی پرِله فرمێسكه‌وه هه‌ست و ناخی خۆی ده‌ربرِی باسی له‌ومه‌رگه‌ساته خه‌مناكه كرد. دواتر هه‌رله‌شاری هه‌ڵه‌بجه به‌شداری فیستیڤاڵی [ شێخ محمدی خاڵ ] كردبۆخوێندنی قورئانی پیرۆز له‌ومه‌راسیمه شدا ووتارێكی پێشكه‌ش كرد‌و باسی له‌نه هه‌ماتیه‌كانی گه‌لی كوردكردو خۆشحاڵی خۆی ده‌برِی ئه‌مرِۆ له‌ناونه‌وه‌كانی صلاح ا‌لدین وله‌وشاره‌برینداره‌ی كوردكه‌به‌پایته‌ختی ئاشتی ناسراوه له مه‌راسیمێكی واپیرۆزدا به‌شداره هیواشی خواست خوا هه‌رله‌نه‌ته‌وه‌ی كورد صلاح ا‌لدین ئه‌یوبیه‌كی تربنێرێت بۆرِزگاركردنی قودسی پیرۆزویه‌كخستنی سه‌رجه م جیهانی ئیسلامی خوازیاربو كه‌كورد فه‌رمانرِه‌وای سه‌رجه‌م جیهانی ئیسلامی بكردایه به‌گشتی دواتر خه‌ڵاتی تایبه‌تی مزگه‌وتی پیرۆزی ئه‌قسای پێشكه‌ش به مۆمۆنۆمێنتی شه‌هیدان به‌خشی