یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان: لەگەڵ پرۆژە پێشنیاری هەمواری یاسای باری کەسی عیراق نین    *****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات   
حوکمی چوونە عومرە لە کاتی پێویستی و تەنگانەدا
به‌رواری دابه‌زاندن: 16/02/2016 : 13:17:29
قه‌باره‌ی فۆنت

حوکمی چوونە عومرە لە کاتی پێویستی و تەنگانەدا
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان



پرسیارێك ئاراستەی لێژنەی باڵای فەتوا کراوە: دەربارەی: (ئایا لە کاتی پێویستی و تەنگانەدا: چوونە گەشتی عومرە خێری زیاترە یان بەخشینی پارەکەی بۆ هەژاران؟)، بۆ روونکردنەوەی حوکمەکە لێژنەی باڵای فەتوا کۆبوویەوە لە رۆژی سێشەممە 16/2/2016، دوای لێکۆڵینەوەو گفتوگۆکردن و خستنە رووی رای زانایا فیقهزانەکانی مەزەبە ئیسلامییەکان و بە سوودوەرگرتن لە رایە هاوچەرخەکان و مەجمەعە فیقهییەکانی جیهانی ئیسلامی، لێژنەی باڵای فەتوا ئەم بڕیارەی خوارەوەی دا:
لە کاتی بوونی برسییەتی و هەژاری سەختدا سەدەقەو بەخشین خێرترو باشترە لە دووبارەکردنەوەی عومرە، تا دەگاتە پێشخستنی صەدەقەو بەخشین بەسەر حەجی واجبیش لە کاتی برسییەتیدا، حەطابی گەورە زانا رەحمەتی خوای لێ بێت لە (مواهب الجلیل) دەفەرمووێت: پرسیار لە ئیمامی مالیك کرا: کامەیان بەلای تۆوە پەسەندو باشترە، حەجکردن یان صەدەقەو بەخشین؟ لە وەڵامدا گووتی: حەج، مەگەر برسییەتی هەبێت.
بە کورتی: صەدەقەکردن لە کاتی پێویستی و برسییەتی سەختدا خێرترە لە عومرەی سووننەت، چونکە خیری عومرەکە تەنها بۆ خاوەنەکەیەتی، بەڵام صەدەقەکردن بەسەر پێویست و برسیانەوە سوودەکەی لە خاوەنەکەی تێدەپەڕێت، ئەوەی خێرەکەشی لە خاوەنەکەی تێپەڕ ببێت خێرترە لەوەی خێرەکەی تەنها بۆ خاوەنەکەی بێت، ئەوە بەشێوەیەکی گشتی هەژاری موسڵمانان لە هەموو شوێنێك دەگرێتەوە، بەڵام ئەو هەژارانەی لە وڵاتەکەی خۆتدان لە پێشتر لەوانەی لە دەرەوەی ئەم ولاتەن، خوای گەورە دەفەرمووێت: (إِنَّ الْمُصَّدِّقِينَ وَالْمُصَّدِّقَاتِ وَأَقْرَضُوا اللَّهَ قَرْضًا حَسَنًا يُضَاعَفُ لَهُمْ وَلَهُمْ أَجْرٌ كَرِيمٌ)، واتە: (بەڕاستی ئەو پیاوو ژنانەی صەدەقەو خێراتی واجب و سوننەت ئەدەن بە کەسانی موستەحەق، ئەوانەی ماڵی خۆیان بە دڵێکی ساف و نیازێکی پاك بە قەرز ئەدەن بە خوا بە قەرزێکی جوان، ئەوانە خیرو حەسەنات و قەرزەکانیان بۆ دوو قات ئەکرێتەوەو پاداشتێکی باش و دەس بڵاوانەیان بۆ هەیە).
بێگومان دەزانین کە هەرێمی کوردستان لەو کاتانەدا بە ئەزمەیەکی دارایی قورس تێپەڕ دەبێت، بۆیە هاونیشتیامانییە دەوڵەمەندو خواپێداوەکان دەتوانن ماڵی خۆیان بەسەر هەژارو پێویستەکان ببەخشن لە بری چوونە عومرەو دووبارەکردنەوەی لە کاتی ئێستادا... بێگومان خوای گەورە زاناترینە.
 
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


لێژنەی باڵای فەتوا


16/2/2016
7/جەمادی یەکەم/1437هـ