به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
(يَاأَيَّتُهَا النَّفْسُ الْمُطْمَئِنَّةُ * ارْجِعِي إِلَى رَبِّكِ رَاضِيَةً مَرْضِيَّةً)
به رازیبوون به قه‌ده‌ری خوای گه‌وره شه‌وی رابردوو هه‌واڵی وه‌فاتی مامۆستا شه‌ماڵ موفتیمان پێگه‌یشت، وه‌فاتی مامۆستا ته‌نها خانه‌وده‌که‌ی خه‌فه‌تبار نه‌کرد، به‌ڵکو پرسه‌ی خسته ناو هه‌موو ماڵێك، چونکه به‌ڕێزیان مێژووێکی پڕ سه‌روه‌ری مرۆڤانه‌و موسڵمانانه‌ی هه‌یه‌و، نموونه‌ی بانگخوازی هێمن و ئارام و میانڕه‌و بوو، که له‌گه‌ڵ باگهوازهکهی هه‌میشه ئاشتی و ئارامی بڵاوده‌کرده‌وه‌و، ئارامی و به‌خته‌وه‌ری هه‌موو ئه‌و که‌س و خانه‌وادانه‌ی ده‌گرته‌وه که گوێگری وتاره‌کانی بوون، بۆیه مامۆستا خۆی له خۆیدا قوتابخانه‌یه‌کی گه‌وره‌ی بانگه‌وازی ته‌ندرووست و په‌روه‌رده بوو.
لێره‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی به‌ڕێزیان و هه‌مووم شه‌یدایانی مامۆستا ده‌که‌ین، له خوای گه‌وره داواکارین غه‌رقی میهره‌بانی خۆی بکات و، له که‌مو کوڕییهکانی بوورێت.
مه‌کته‌بی ته‌نفیزی
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
20/2/2016