دانا مه‌لاحه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
له‌كه‌شێكی ئیمانی و له ژێر دروشمی { وأن المساجد لله فلا تدعوا مع الله أحدا } به‌ئاماده‌بوونی لێپرسراوی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌وقافی گه‌رمیان و به‌شێك له زانایانی ئاینی و كه‌سایه‌تیو پیاوماقوڵانی سنوره‌كه مزگه‌وتی گوندی مجید سالار له‌ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان به‌روی نوێژخوێنانی گونده‌كه‌دا كرایه‌وه
له‌و مه‌راسیمه‌شدا مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و لێپرسراوی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان ووته‌یه‌كی پێشكه‌شی ئاماده‌بوان كرد‌و تیشكی خسته سه‌ر رۆڵ و پێگه‌ی مزگه‌وت و خزمه‌تكردنی به خه‌ڵكی و هه‌روه‌كو داواشی له دانشتوانی گونده‌كه كرد كه به نوێژ‌و تاعه‌ت و عیباده‌ت زیندویه‌تی مزگه‌وته‌كه رابگرن و خۆشحاڵی خۆشی ده‌ربڕی به‌وه‌ی كه موسوڵمانانی كورد زمان له‌هه‌ر جێگه‌یه‌ك و هه‌ر ئاستێكی بژێوی ژیاندا بن دروست كردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مگه‌وتیان فه‌رامۆش نه‌كردووه .