رۆژی 1_4_2016 له شاری بیاتیغورسكی هه‌رێمی ستافرابۆڵی روسیا كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌ژێر ناونانیشانی (المسلمون الروس بصالح السلم وحل الأزمه فی الشرق الأوسط) به‌ئاماده‌بونی نوێنه‌رانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و بیانی و هه‌رێمه‌كانی سه‌ر وڵاتی روسیا به‌رێوه‌چوو له‌و كۆنگره‌یه‌دا به‌رێز دكتۆر [ عبدالله ملا سعید ] سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان و سه‌رۆكی شاندی هه‌رێمی كوردستان وتارێكی پێشكه‌ش كرد. له ده‌سپێكی وتاره‌كه‌یدا سوپاس و پێزانینی شاندی زانایانی كوردی به ئه‌نجامده‌رانی كۆنگره‌كه راگه‌یاندو هیوای سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌كه‌ی بۆ خواستن.
دواتر تیشكی خسته سه‌ر ئامانجی كۆنگره‌كه‌و باسی له ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی كرد.
له به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا باسی له ئازاره‌كانی گه‌لی كورد كرد كه به‌درێژایی مێژویی حكومه‌ته یه‌ك له دوایی یه‌كه‌كانی عیراق توشی هاتوه له ئه‌نفال و كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه و ناوچه‌كانی تر‌و راگواستنی گوند‌و لادێكان و وێرانكردنی هه‌زاران مزگه‌وت و شوێنی پیرۆزی تر له كوردستان به‌ڵام به‌داخه‌وه به ئێستاشه‌وه حكومه‌تی عیراق له‌سه‌ر هه‌مان رێ و بۆچوونی ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆره‌كانی پێشوو ده‌روات و قووتی هاوڵاتیانی كوردستانی بریوه موچه‌و هاوكاری سه‌ربازی بۆ هێزی پیشمه‌رگه‌ی كوردستان دابین ناكات كه له جیاتی وڵاتانی جیهان و ناوچه‌كه شه‌ری تیرۆریستانی داعش ده‌كات.
له به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا باسی له زیانه‌كانی بیری توندره‌وی ئایینی كرد كه هه‌مووان تووشی زیان ده‌بن گه‌لی كورد پێشتر دوچاری زیانی ده‌ستی توندره‌و نه‌یارانی حه‌ق و راستی هاتوه‌و به هۆیه‌شه‌وه مه‌زاری پیاوچاكانی شێخانی نه‌قشبه‌ندی و قادری دووچاری هێرش كردنه سه‌رو خاپوركردن بونه‌ته‌وه بۆیه هیوادارین له روسیای فیدراڵ ئه‌و جۆره بیروبۆچۆن و توندره‌ویانه بوونی نه‌بیت هه‌مووان پێكه‌وه ئیسلامێكی راسته‌قینه‌ی خوایی رابگه‌یه‌نین.
له كۆتایی وتارەكه‌یدا ئاماژه‌ی به مافی سه‌ربه‌خۆیی گه‌لانی دونیا كرد‌و هیوای خواست ده‌وڵه‌تانی جیهان پشتگیری گه‌لی كورد بكه‌ن له راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردیدا هه‌روه‌ك چۆن گه‌لانی تر خاوه‌نی وڵات و سه‌رخۆیی خۆیانن گه‌لی كوردیش ئه‌و مافه‌ی لێ زه‌وت نه‌كرێت، كه به‌داخه‌وه ته‌نها له‌سه‌ر كوردبونمان ئه‌و مافه‌مان لێ زه‌وت كراوه.
شایه‌نی باسه شاندی زانایانی هه‌رێمی كوردستان پێك هاتبوون له‌م به‌رێزانه 1_ مامۆستا ملا عبدالله سعید وه‌یسی 2_ شێخ عبدالباسط بالیسانی _ 3_ملاعطا محمدپێنجوێنی 4_ مامۆستا ملا محمد ئێنه‌یی 5_ ملا شعبان سلیمان.