رۆژی 13_4_2016 شاندی زانایانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی شاری دیربهندی هه‌رێمی داغستانیان كرد. له‌لایه‌ن پارێزگار‌و به‌رپرسانی فه‌رمانگه ئاینیه‌كان و به‌رپرسانی خانه‌ی فتواوه پێشوازی كران.
دواتر له كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به پێش نوێژ‌و ووتارخوێنانی ئه‌و پارێزگایه دكتۆر [عبدالله ملاسعید ] سه‌رۆكی شاندی زانایانی هه‌رێمی كوردستان توێژینه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی پێشكه‌ش كرد له‌سه‌ر رۆڵی زانایانی ئایینی له به‌رجه‌سته‌كردنی بیری میانهرهویدا.
له باسه‌كه‌یدا بیری توندره‌وی و زیانه‌كانی بۆ ئاماده‌بوان رونكرده‌وه و له‌و روه‌شه‌وه به‌پێویستی زانی ووتاربێژانی ده‌ورێكی كارا ببینن له‌و پێناوه‌دا.
له به‌شێكی تری باسه‌كه‌یدا باسی له مه‌ترسی تیرۆر‌و گروپه تیرۆریستیه‌كان كرد كه مه‌ترسین بۆ ئیسلام بۆ ئارامی و ئاسایشی كۆمه‌ڵگا.
له به‌شێكی تری باسه‌كه‌یدا سه‌رۆكی شاندی زانایانی هه‌رێمی كوردستان هیوای خواست كه پێشنوێژ‌و ووتاربێژانی ووڵاتی روسیا ده‌ورێكی كارا‌و میانه‌ره‌وانه ببینن بۆ پیشاندانی روی گه‌شی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و هه‌موو كات كار بكه‌ن بۆ رێزگرتن له به‌ها جوانه‌كانی ئیسلام و خۆیان به دور بگرن له فتوادانی گروپه تیرۆریستیه‌كان.
دواتر شاندی زانایانی كوردستان چه‌ند شوێنه‌وارێكی ئایینی و مێژوییان له‌و شاره به‌سه‌ركرده‌وه، وه‌ك مه‌زاری هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام كه له سه‌ره‌تای ئیسلامه‌وه ئایینی ئیسلامیان به ووڵاتی روسیا گه‌یاندوه هه‌روه‌ها قه‌ڵای مێژویی ئه‌و شاره‌یان به‌سه‌ر كرده‌وه كه مێژوه‌كه‌ی بۆ پێش پێنج هه‌زار ساڵ ده‌گه‌رێته‌وه.
رۆژی 14_4_2016 كۆلیژی یاسای زانكۆی محهچ قه‌ڵای داغستان میوانداری شاندی زانایانی كوردستانیان كرد‌و پاش به‌خێرهێنان له‌لایه‌ن راگری كۆلیژهكهو مامۆستایانی وانه‌بێژ له‌سه‌ر داوای خۆیان به‌رێز دكتۆر [عبدالله ملا سعید] سه‌رۆكی شاندی كوردی توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر توندره‌وی و مه‌ترسیه‌كانی له‌سه‌ر ئاین و كۆمه‌ڵگا پێشكه‌ش كرد له توێژینه‌وه‌كه‌یدا باسی له‌بیری توندره‌وی به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه كرد‌و زیانه‌كانیشی بۆ فێرخوازان رونكرده‌وه، له هه‌مان كاتدا باسی له بیری میانه‌ره‌وی كرد‌و به چه‌ندین نمونه‌ی سه‌رده‌می زێرینی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام وهاوه‌ڵانی وسه‌رده‌می پێشینه‌ی پیاوچاكان بابه‌ته‌كه‌ی رونكرده‌وه هیوای خواست كه فیرخوازانی ئه‌م كۆلیژه ببنه چرایه‌كی گه‌ش بۆ داهاتوی ووڵات ونه‌ته‌وه‌كه‌یان خزمه‌ت به ئاسایش ئارامی ووڵاته‌كه‌یان بكه‌ن.
دواتر به چه‌ندین پرسیار‌و سه‌رنجی ئاماده‌بوان بابه‌ته‌كه دوای كاتژمێر‌و نیوێك سه‌ركه‌وتوانه كۆتایی هات.
پاش نێوهررۆی 14_4_ 2016 شاندی زانایانی كوردستان به‌شداری سیمینارێكی تایبه‌ت به‌پێش نوێژ‌و ووتارخوێنهكانی شاری محهچ قه‌ڵای كرد له ژێر ناونیشانی [الإسلام ضدالإرهاب تجربة العالم] له سیمیناره‌كه‌دا به‌رێز [دكتۆر عبدالله ملا سعید] سه‌رۆكی شاندی زانایانی كوردستان بابه‌تێكی پێشكه‌ش به ئاماده‌بوان كرد.
له بابه‌ته‌كه‌یدا باسی له میانه‌روی فتواكردو گرنگی ئه‌و بابه‌ته‌ی بۆ وتارخوێنان رون كرده‌وه، داواشی كرد هه‌موان بره‌و به میانه‌ره‌وی بده‌ن، كار بكه‌ن بۆ پاراستنی نه‌وه‌ی نوێ له هه‌ر جۆره توندوتیژیه‌ك كه داهاتوی ووڵات ونه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی ترسناك ببات، ئه‌مه‌ش ئه‌ركی سه‌ره‌كی زانایانی ئایینی ووڵاته، ئه‌وان هه‌ڵگری په‌یامی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامن و، ده‌بێت روی گه‌ش و جوانی ئیسلام پیشانی دونیا بده‌ن .
رۆژی 15 _4_ 2016 شاندی زانایانی كوردستان به‌شداری نوێژی هه‌ینی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی محهچ قه‌ڵای داغستانیان كرد، كه یه‌كێكه له مزگه‌وته جوان ورازاوهكانی ئه‌و هه‌رێمه له روی بیناسازی و فراوانی وپاك وخاوێنیهوه.
شایه‌نی باسه زیاتر له 15000 پانزه هه‌زار نوێژخوێن رۆژانی هه‌ینی به‌شداری نوێژی هه‌ینی ده‌كه‌ن تیایدا .
له‌سه‌ر داوای ئیداره‌ی هه‌رێمه‌كه خۆیان دكتۆر [عبدالله ملاسعید] سه‌رۆكی شاندی زانایانی كوردستان ووتاری هه‌ینی له‌و مزگه‌وته خوێنده‌وه كه مایه‌ی خۆشحاڵی و پێزانینی هه‌موان بوو.