رۆژى 19/4/2016 به‌رێز سه‌رۆكى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستان له باره‌گاى مه‌كته‌بى ته‌نفیزی به ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆك و چه‌ند ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى ته‌نفیزى پێشوازى له به‌رێز ( عبدالرحمن عبدالرحیم حه‌مه ره‌زا) وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى ده‌سته‌ى پاراستن و چاككردنى ژینگه كرد.
له دانیشتنێكدا به‌رێز وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى ده‌سته‌ى پاراستن وچاككردنى ژینگه دوو پاتى رۆلى كاراى زانایانى ئاینى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه له وشیار كردنه‌وه‌ى زانایانى ئاینى له پاك و خاوێن راگرتنى ژینگه‌ى كوردستان كه له كۆر و كۆبونه‌وه و وتاره‌كانى رۆژى هه‌ینى هه‌ولیان داوه بۆ رێنمایى كردنى هاولاتیان له پێناوى پاك راگرتنى شوێنه گشتیه‌كان به تایبه‌تى له وه‌رزى به‌هار، و راسپارده و ئامۆژكاریهكانیان كاریگه‌رى زۆر باشى به‌دواى خۆیه‌وه داهێناوه، و له رێگاى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستانه‌وه ستایشى رۆلى سه‌رجه‌م زانایان و وتاربێژانى كوردستانى كرد.
له‌لاى خۆیه‌وه به‌رێز دكتور عه‌بدوللا مه‌لا سه‌عید گرتكى ئه‌م سه‌ردانه‌ى وه‌زیرى هه‌رێم بو كاروبارى ده‌سته‌ى ژینگه‌ى به‌رز نرخاند و دووپاتى كرده‌وه كه زانایانى ئاینى هه‌موو كاتێك پێشه‌نگ بوونه له خزمه‌ت كردنى خاك وولات و نیشتمان و به‌رده‌وامیش ده‌بن له خزمه‌ت كردن به هه‌موو بواره‌كان له پێناوى زیاتر به‌ره‌و پێش بردنى هه‌رێمى كوردستان.
شایه‌نى باسه هه‌ر یه‌ك له مه‌لا جلال خه‌یلانى جێگرى سه‌رۆك و شێخ عه‌بدولباسیت بالیسانى و مه‌لا عومه‌ر سوێرى ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى ته‌نفیز ى و مه‌لا دلشاد گه‌لالى له به‌شى په‌یوه‌ندیه‌كان ئاماده‌ى دیداره‌كه بوون.