دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ: فەتواکەتان رێزگرتنە لە مافی مرۆڤ و پێکەوەژیان | |
به‌رواری دابه‌زاندن: 18/05/2016 : 09:24:27 | |
قه‌باره‌ی فۆنت | |
دوای ئەوەی پرسیارێك ئاراستەی لێژنەی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان کرا، دەربارەی حوكمی داگیر كردنى شوێنه ئاینى و كۆمه‌لایه‌تیه‌كان مەبەست ئەو زەوی و زارانەی حکومەتی بەعس دەستی بەسەردا گرتبوون و تا ئێستا نەگەڕێندرانەوە بۆ خاوەنەکانیان، لێژنەی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان روونی کردەوە: (بێگومان داگیركردن و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی هه‌ر زه‌وی و شوێنێك، جا موڵكی موسڵمانان یان مه‌سیحی یا جوو وه‌یا ئێزدی و كاكه‌یی یان هه‌ر پێكهاته‌یه‌كى تر ... دروست نییه‌و حه‌رامه و بێ شه‌رعیه، چونكه موڵكی موسڵمانان و هه‌موو ئه‌و ئایین و مه‌زه‌بانه‌ی به ئاشتییانه له‌گه‌ڵ موسڵمانان ده‌ژین وه‌كو یه‌ك وایه و، له روانگه‌ی ئاینى پیرۆزى ئیسلامه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه موڵك و ماڵی هیچ مرۆڤێك داگیر بكرێت، به‌تایبه‌تی شوێنه ئایینیه‌كان ده‌بێ له كاتی شه‌رو ئاڵۆزیشدا به باشترین شێوه پارێزراو بن، چونكه ته‌نها رێگه‌ی بسته زه‌وییه‌كیش نادرێت).
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان لەو بارەوە رۆژی 8/5/2016 نووسراوێکی بە ژمارە (433) ئاراستەی یەکێتی زانایان کردووەو دەڵێت: (سوپاس و پێزانینی خۆمانتان ئاراستە دەکەین و ئەم فەتوایەتان وەك پشتگیرییەکی بەهێز بۆ سەروەری یاسا‌و پڕاکتیزەکردنی پێکەوەژیان و یەکترقبوڵکردنی نێوان هەموو پێکهاتەکانی هەرێم بە جیاوازی ئایین و ئایینزاکان پتەوتر دەکات. هیوای بەردەوامی و خزمەتکردنی زیاترتان بۆ دەخوازین لە پێناوی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و سەروەری یاسا) ضياء بطرس صليوا سەرۆکی دەستە.
| |