به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی پێگه‌ی (ئه‌لجه‌زیره نێت): پارتی كاری ئیسلامی- باڵی سیاسی كۆمه‌ڵی (ئیخوان‌و لمسلمین) ی ئورده‌نی، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ستخۆشی له هه‌ڵوێستی موڕشیدی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی ده‌كات، به‌رامبه‌ر به ئیدانه‌كردنی جوێندان به دایكی موسڵمانان عائیشه‌ی خێزانی پێغه‌مبه‌ر-دروودی خوای له‌سه‌ر بێت-
له به‌یاننامه‌كه‌دا كه ئه‌مینداری گشتی پارته‌كه حه‌مزه مه‌نسوڕ بۆ خامه‌نه‌ئی ناردووه هاتووه: به‌ڕاستی فهتواكهتان كه حه‌رامی كردووه جوێن به دایكمان عائیشه بدرێ، جێگای دهستخۆشیو مایه‌ی دڵخۆشی تێكڕای موسڵمانانه‌و، ده‌مكوتی ئه‌و كه‌سانه‌یش ده‌كات، كه به‌ناوی شیعه‌كانه‌وه جوێن به هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر -دروودی خوای له‌سه‌ر بێت- دهدهنو، ده‌مدرێژی دهكهنو بێڕێزی ده‌نوێنن به‌رامبه‌ر به كه‌سایه‌تیه هه‌ره به‌رزه‌كانی ئیسلام.
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: هه‌روه‌ك چۆن ئه‌م هه‌نگاوه پیرۆزه‌تان نا، بۆ پارێزگاریكردنی یه‌كیه‌تی موسڵمانان، به‌هه‌مان شێوه داوامان له به‌ڕێزتان ئه‌وه‌یه گڵكۆی گۆڕی ناسراو به ئه‌بو لوئلئهی فه‌یرۆز تێك بدرێت، كه بكوژی پێشه‌وا عومه‌ری كوڕی خه‌تتابه –خوا لێی رازی بێت- تا ببێیته په‌ند بۆ ئه‌وانه‌ی جوێندان‌و بێ رێزی بۆته كار‌و پیشه‌یان.
دواتر به‌یاننامه‌كه‌ی پارته‌كه داوا له خامه‌نه‌ئی ده‌كات: هه‌روه‌ها داوا ده‌كه‌ین له به‌ڕێزتان ئازادی زیاتر به سوننه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بدات‌و، بتوانن به ئازادی رێ‌و شوێنه ئاینیه‌كان جێبه‌جێ بكهنو، بتوانرێ مزگه‌وتی نوێ دروست بكرێ، هه‌روه‌ها به‌رپه‌چی ئه‌و كه‌سانه‌یش بداته‌وه، كه بێڕێزی ده‌كه‌ن له‌سه‌ر قوڕئانی پیرۆز، كه گوایه قوڕئانی تایبه‌ت به شیعه‌كانیش هه‌بێ.
شایانی باسه: ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌و داواكاریه‌كانی له دوای ئه‌وه‌وه هاتووه: كه له‌م دواییانه‌دا هه‌ندێ له كه‌سایه‌تیه ناسراوه‌كانی شیعه، زۆر بێڕێزانه باسیان قوڕئانی پیرۆز‌و كه‌سایه‌تی پایه‌داری دایكمان عائیشه –خوا لێی رازی بێ- ده‌كرد، كه بووه مایه‌ی دڵتهنگیو به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایی موسڵمانانی جیهان، تا ئه‌و كاته‌ی له هه‌فته‌ی رابردوو موڕشیدی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، له فه‌توایه‌كی دڵخۆشكه‌ردا هه‌ر جۆرهكارێكی له‌م جۆره‌ی به حهڕامو ناشه‌رعی له‌قه‌ڵه‌مدا.
|