یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان: لەگەڵ پرۆژە پێشنیاری هەمواری یاسای باری کەسی عیراق نین    *****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات   
فەتوایەکی تایبەت بە رۆژووگرتنی قوتابیان
به‌رواری دابه‌زاندن: 01/06/2016 : 12:51:47
قه‌باره‌ی فۆنت

بەو پێیەی بەشێکی تاقیکردنەوەکانی ئەمساڵی خوێندن دەکەونە ناو مانگی پیرۆزی رەمەزان، ئەمەش وا دەکات رۆژووگرتن بۆ قوتابیان ئاسان نەبێت، بۆ ئەم مەبەستە لێژنەی باڵای فەتوای کوردستان روونی دەکاتەوە، کە: هەر کاتێك قوتابیان پێویستییان بە خوێندن و پێداچوونەوەو تاقیکردنەوە هەبێت، ئەمانەش لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا بوون، بەرۆژووبوونیش وای لە قوتابیان دەکرد لە خۆئامادەکردن بۆ خوێندن و ئەنجامدانی تاقیکردنەوە سست ببن، ئا لەم حاڵەتەدا بۆیان دروستە ئەو چەند رۆژە بەرۆژوو نەبن و خۆیان بۆ تاقیکردنەوە ئامادە بکەن، دواتریش کە عوزرەکەیان تەواو دەبێت واجبە رۆژووەکانیان قەزا بکەنەوە. مەرجی سەرەکی ئەم رێگەپێدانەش لەوە دایە کە قوتابیەکان لەو زیانپێگەیشتنه دڵنیا بن، بەوەی لە وانەکان دەکەون یان زیانیان پێدەگات، چونکە رۆژووگرتنی مانگی رەمەزان واجبە لەسەر هەموو موسڵمانێکی موکەلەف (عاقل و بالغ) بێت و تەندرووست و نیشتەجێ بێت، هەموو واجبە شەرعییەکانیش بە تواناوە بەستراونەتەوە، جا ئەگەر ئەو کەسە نەیتوانی بەرۆژوو بێت یان زیانێکی توانابەدەری پێدەگەیشت، لە رووی شەرعەوە بۆی دروستە رۆژووەکەی بشکێنێت، چونکە خوای گەورە دەفەرمووێت: (لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا).