راگه‌یاندنى لقى سۆران
به‌مه‌به‌ستى رِێزگرتنء هه‌ماهه‌نگى نێوانیان هه‌روه‌ها بۆ زیاتر پاراستنى رِێنماییه‌كانى مانگى ره‌مه‌زان، شاندێكى باڵاى ئیداره‌ى سۆران كه پێكهاتبوو له به‌رێزان، كرمانج عزه‌ت قایمقامى سۆرانء حه‌كیم تێلى سه‌رۆكى شاره‌وانى سه‌ردانى باره‌گاى لقى سۆرانى یه‌كێتى زانایانیان كرد‌و، له‌لایه‌ن به‌رێز مامۆستا مه‌لا خالد مه‌له‌كى به‌رپرسی لقء كارگێر‌و ئه‌ندامانى لق به‌گه‌رمى پێشوازى كران.
ئه‌مه‌و له دیدارێكى نێوانیاندا باسی گه‌وره‌یى مانگى ره‌مه‌زانء هه‌روه‌ها چالاكییه ئاینیه‌كانء ئه‌نجامدانى كۆر‌و سیمینار‌و رِێزگرتنى مامۆستایانى ئاینى كرا‌و، هه‌وڵو ماندوبوونیان له پێناو خزمه‌تكردنى ئاینى پیرۆزى ئیسلام و وشیارى نه‌ته‌وه‌ى به بایه‌خه‌وه باسی لێوه‌كراو، هه‌روه‌ها پته‌وكردنى هه‌ماهه‌نگى نێوان هه‌ردوولا به زه‌روره‌ت زانرا.
هه‌روه‌ك هه‌ردوولاش دووپاتیانكرده‌وه كه ده‌بێ رۆلى مامۆستایانى ئاینى له‌مه‌رِ پاراستنى ئه‌منء ئارامى كوردستانء گرنگى دانیان به‌بواره نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌به‌ر چاو بگیرێ و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانى داخوازیه‌كانیان بكرێت.
ئه‌مه‌و له كۆتایشدا هه‌ردوولا به پێویستیان زانى له‌و جۆره دیدارانه ماوه ماوه ئه‌نجام بدرێن به‌مه‌به‌ستى ئاگابوون له رووداوه‌كانى ناوچه‌كه‌و چاره‌سه‌ركردنیان.