ته‌فسیری (پڕشنگی نووری خودا) له وه‌رگێڕانی پرۆفیسۆر موزه‌ففه‌ری په‌ڕته‌وماه) ئێستا له بازاڕه‌كانی كوردستان بۆ هاووڵاتیان داندراوه.
وێنه‌یه‌كی ته‌فسیره‌كه ده‌ست مالپه‌ری زانایان كه‌وتووه، كه چه‌ندین هه‌ڵه‌ی تێدایه.>
هه‌ڵ‌ه‌كان زیاتر هه‌ڵه‌ی ته‌كنیكی‌و چاپن، بۆیه به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا هاووڵاتی تووشی هه‌ڵه ده‌بێت تا چاپه‌كه‌ی چاك نه‌كرێته‌وه، وه پێویسته سه‌رجه‌م نوسخه‌كانی ئه‌و ته‌فسیره له بازاڕه‌كانی كوردستان سه‌حب بكرێنه‌وه.
هه‌ندێك له هه‌ڵه‌كانی ئه‌و ته‌فسیره بریتین كۆتایی لاپه‌ڕه (494) سوره‌تی قه‌سه‌س ئایه‌تی (35) یتێدایه، كه‌چی لاپه‌ڕه‌ی دوای ئه‌وه واته لاپه‌ڕه (495) هه‌مان سوره‌تی قه‌سه‌سه، به‌ڵام یه‌كسه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئایه‌تی (8)، له لاپه‌ڕه‌ی پاشتر، واته لاپه‌ڕه (496) جارێكی دیكه له ئایه‌تی (15) ده‌چێته‌وه بۆ ئایه‌تی (41)، كه ئه‌مانه‌ش هه‌م شێواندنی ته‌رتیبی قورئانه، هه‌م خوێندنه‌وه‌ی قورئان‌و ماناكانی له خوێنه‌ر تێك ده‌دات.