سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی لە یه‌كێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان دەکات
به ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان
به‌رێزان سه‌رۆك و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزیی یه‌كێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
بەڕێزان مامۆستایانی ئایینی
سڵاوی خواتان لێ بێت
به بۆنه‌ی 46 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتییه‌كه‌تان گه‌رمترین پیرۆزبایی له ئێوەی بەڕێز و سه‌رجه‌م زانایانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام له كوردستان ده‌كه‌م . مامۆستایانی ئایینی هەمیشە پێشەوا و سەرکردەی خەباتی ڕزگاریخوازانەی کوردستان بوونە و لە سەنگەری پێشەوەی بەرگرییکردن لە خاک و گەلەکەیاندان. ئەو ڕۆڵە پڕشنگدارەی مامۆستایانی ئایینی و یه‌كێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، لە مێژووی خەباتی گەلەکەماندا چەسپاوە. ئێستاش کە توندڕۆیی و تیرۆر هەڕەشە لە گەلەکەمان و هەموو مرۆڤایەتی دەکات، ئەرکی ئێوەی بەڕێز گرینگتر و هەستیارترە، لەوە دڵنیاین کە مامۆستایانی ئایینی لە کوردستان ئامادەن بە گیانی پێشمەرگانەوە بەرگریکاری کوردستان بن، لەهەمان کاتدا ئەرکی ئێوەیە ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی بیری توندڕۆیی و تەکفیری لەناو گەلەکەمان بگرن و شەڕی هزری توندڕۆیی و تیرۆر بکەن.
هیوادارم له سه‌ر ئه‌و رێبازه پیرۆزه‌ی خۆتان به‌رده‌وام بن بۆ خزمه‌تی گه‌لی كوردستان و ئایینی پیرۆزی ئیسلام و هوشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له سه‌ر بنەمای خۆشه‌ویستیی نیشتمان و لێبورده‌یی و راوه‌ستان دژ به دیارده‌ی تیرۆر و دژی هەموو ئەو بیر و کردارانە بن کە پێچەوانەی ئایینی ئیسلام و به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌كانن و ئامانجیان بەکارهێنانی ئایینە بۆ بەدەستهێنانی دەسکەوتی دونیایی و لادان لە پێکەوەژیان و لێبوردەیی. خوای مه‌زن پشت و په‌ناتان بێت.
مسعود بارزانی 20/9/2016