لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى زانایان زانایانى مرشدى حه‌جى ئه‌مساڵى ده‌ڤه‌رى گه‌رمیان به‌خێر دێنێته‌وه
دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
ئێواره‌ى رۆژى چوارشه‌ممه 21/9/2016 شاندێكى هاوبه‌شى لقى گه‌رمیان و ناوچه‌ى كهلارى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستان كه پێكهاتبوون لهبهرِێزان مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كهلارى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى ته‌نفیزى و لێپرسراوى لقى گه‌رمیان و مامۆستا محمد حمه‌أمین كارگێرِى لق و مامۆستا كه‌ریم زهلكهیى به‌رپرسى ناوچه‌ى كهلارى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستان زانایانى ئاینى مرشیدى حه‌جى ئه‌مساڵیان له ده‌ڤه‌رى گه‌رمیان به‌سه‌ركرده‌وه
سه‌ره‌تا شاندى لق سه‌ردانى مامۆستا مه‌لا ئیدریس ژاڵهیى كارگێرِى لق و به‌رپرسى حه‌ج و عومره‌ى گه‌رمیانیان كرد‌و پاشان مامۆستا مه‌لا عه‌باس پێش نوێژوو ووتار خوێنى مزگه‌وتى شه‌هید ابراهیمیان له شارۆچكه‌ى رزگارى به‌سه‌ركرده‌وه‌و و دواتریش له‌شارى كه‌لار سه‌ردانى مامۆستا مه‌لا حسن صاڵح پێش نوێژ‌و ووتار خوێنى مزگه‌وتى ئیمامى غه‌زالیان كرد و زۆر به‌گه‌رمى به‌خێریان هێنانه‌وه‌و ئومێده‌واربوون خواى گه‌وره په‌رستش و عیبادهت و نزا‌و پارِانهوهكانیانى قه‌بوڵ كردبێ له‌به‌رامبه‌ریشدا زانایانى بهرِێزیش سوپاسى به‌سه‌ركردنه‌وه‌و سه‌ردانى شاندى لقیان كرد‌و هیواى سه‌ركه‌وتنى به‌رده‌وامیان بۆ خواستن ، ئه‌مه‌و ئێواره‌ى رۆژى دواتریش شاندێكى لقى گه‌رمیان له شارى ده‌ربه‌ندیخان به‌مه‌به‌ستى بهخێرهێنانهوهى له سه‌رفه‌رى حه‌ج سه‌ردانى مامۆستا مه‌لا حسینیان كرد‌و زۆر به‌گه‌رمى به‌خێریان هێنایه‌وه‌و بهرِێزیشیان سوپاسى شاندى لقیان كرد . هه‌روه‌ها به‌هه‌مان مه‌به‌ست رۆژى شه‌ممه به‌روارى 24/9/2016 شاندى لق له‌شارى خانه‌قین به‌مه‌به‌ستى بهخێرهێنانهوهى له ئه‌نجامدانى فه‌ریزه‌ى حه‌ج سه‌ردانى مامۆستا نجم عبدالله به‌رپرسى ناوچه‌ى خانه‌قینى یه‌كێتى زانایانیان كرد .