مامۆستا مه‌لا عبد الکریم غازی یارمجه‌یی، که‌سێکی دیار‌و خواناس بوو، خه‌ڵك به ته‌قواو خواناسییه‌که‌ی ده‌یانناسی، ده‌کاته باوکی مامۆستا مه‌لا ئه‌مجه‌د غازی به‌رپرسی ناوچه‌ی چواری سه‌ر به لقی هه‌ولێری یه‌کێتی زانایان و پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی (پیره‌ژن) له گه‌ڕه‌کی نه‌ورۆز، ماوه‌یه‌که نه‌خۆش که‌وتبوو له‌سه‌ر جێگا، رۆژی (4/10/2016) کۆچی دوایی کرد.
به ناوی یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌یان ده‌که‌ین، له خوای گه‌وره داواکارین مامۆستای خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بکات، هه‌روه‌ها سه‌بووری که‌س و کار‌و دۆستانی بدات، به‌تایبه‌تی سه‌بووری خانه‌واده رێزداره‌که‌ی بدات.