دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
سه‌رله‌به‌یانى رۆژى چوارشه‌ممه به‌روارى 23/11/2016 له هۆلى مۆتێل له‌نده‌ن ئاى له‌شارى كه‌لار به‌به‌شدارى شاندێكى لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستان و به‌رِێوه‌به‌رى گشتى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى گه‌رمیان و نوینه‌رانى رێكخراوه‌كانى تایبه‌ت به ئافره‌تان و ژنان ۆركشۆپێكى تایبه‌ت به هۆشیارى مافى ژنان به‌رِێوه‌چوو و تیایدا به‌شداربوان گفتوگۆیان كردوو له‌و نێوه‌نده‌شدا مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لارى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى ته‌نفیزى و لێپرسراوى لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستان به ووته‌یه‌ك به‌شدارى كرد‌و تیشكى خسته سه‌ر مافه‌كانى ئافره‌تان له روانگه‌ى ئاینى پیرۆزى ئیسلامه‌وه
له‌لایه‌كى تریشه‌وه سه‌رله‌به‌یانى رۆژى پێنج شه‌ممه 24/11/2016 شاندێكى هاوبه‌شى رێكخراوه‌كانى ئافره‌تان له‌گه‌رمیان سه‌ردانى لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى زانایان یان كرد‌و داواى هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى مامۆستایانى ئاینیان كرد له‌لایه‌ن لێپرسراو و ئه‌ندامانى لقه‌وه به‌گه‌رمى پێشوازیان لێكراو به‌ڵێنى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى زیاتریان دا .