دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان:
به‌ره‌به‌یانى رۆژى یه‌ك شه‌ممه به‌روارى 27/11/2016 پاش ململانێیه‌كى زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشى كیشمه‌كیشى ژیاندا مامۆستا مه‌لا ره‌حیم عه‌زیز محمد له ته‌مه‌نى هه‌شتاو سێ ساڵیدا له شارى كه‌لار كۆچى دوایى كرد
مامۆستا مه‌لا ره‌حیم له ساڵى 1933 له ناحیه‌ى قۆره‌توى سه‌ربه‌قه‌زاى خانه‌قین له دایكبوه‌و و پاش ته‌واو كردنى خویندنى مه‌لایه‌تى خزمه‌تێكى زۆرى موسوڵمانان و ئاینى پیرۆزى ئیسلامى كردووه له ده‌ڤه‌ره‌كه‌داو له‌ساڵى 1993 په‌یوه‌ندى به ریزه‌كانى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستانه‌وه كردووه‌و تا دوا ساته‌كانى ژیانى به‌رده‌وام بووه له خزمه‌ت كردن و كه‌سایه‌تیه‌كى ئاینى و كۆمه‌ڵایه‌تى سنوره‌كه بووه‌و خۆشه‌ویستى نیو خه‌ڵك و مامۆستایانى ئاینى بووه
شایانى باسه پاش وه‌فاتى مامۆستاى ناوبراو ده‌ستبه‌جى لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى زانایان ئاماده‌ى مه‌راسیمى نوێژ له‌سه‌ركردن و به‌خاكسپاردنى بوو له ووته‌یه‌كیشدا مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لارى پرسه‌و سه‌ره‌خۆشى له زانایان و كه‌س و كار‌و هاورِى َ و دۆستانى مامۆستا كرد‌و نزاى خواست جێگاى مامۆستا فیرده‌وسى ئه‌علا بێت .