ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌و گوند‌و كۆمه‌ڵگاكانی كوردستان به ئاهه‌نگ و سازدانی مهولودو خێر‌و خۆشی یادی مه‌ولودی فه‌خری كائینات پێغه‌مبه‌ری ئیسلام به‌رز راده‌گرن.
ئاهه‌نگه‌كان له ئێواره‌ی رۆژی شه‌مه (10/12/2016) ده‌ستی پێكرد، كاتێك گه‌وره‌ترین ئاهه‌نگی جه‌ماوه‌ری له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر قه‌ڵاتی شاری سوڵتان موزه‌فه‌ره‌وه ده‌ستی پێكرد، به ئاماده‌بوونی نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێرو ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حزبی و حكومی له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و وه‌زاره‌ته‌كانی تر‌و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان و چه‌ند ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و ژماره‌یه‌ك له زانایانی ئایینی و شێخانی ته‌ریقه‌ت و كه‌سایه‌تیه‌كانی شاری هه‌ولێر و نوێنه‌رانی ئایین و مه‌زه‌به جیاوازه‌كانی كوردستان
ئاهه‌نگه‌كه به چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد، دواتر وتاری به‌ڕێز پارێزگاری هه‌ولێر خوێندرایه‌وه‌و، تێیدا پیرۆزبایی یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامی له سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان و كوردستان پیرۆز كرد، هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و قه‌یران و نه‌هامه‌تیانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌سه‌ر گه‌لی كورد هاتوون له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر‌و قه‌یرانی دارایی، به‌و هیوایه‌ی مانگی مه‌ولود ببێته خێری برایه‌تی و كرانه‌وه‌ی ده‌رگای خێر. له‌لای خۆیه‌وه دكتۆر دیار عزه‌دین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌ت ئه‌وقاف له وتاره‌كه‌یدا تیشكی خسته سه‌ر خۆشه‌ویستی و گرنگیدانی گه‌لی كورد به یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، كه هه‌میشه گه‌لی كوردستان ئه‌م یاده مه‌زنانه به به‌رزییه‌وه زیندوو ده‌كه‌نه‌وه، به‌و هیوایه‌ی بتوانین سوود له‌م یاده مه‌زنانه وه‌ربگرین و نه‌وه‌ی نوێ به‌م هه‌ست و ره‌وشت و سیفاته به‌رزه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا په‌روه‌رده بكه‌ین.
له‌لای خۆیه‌وه‌ی دكتۆر عه‌بدولا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان باسی رۆڵی گه‌لی كوردی كرد له به‌رزراگرتنی ئه‌م یادانه، هه‌روه‌ك تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و په‌ندو ئامۆژگاریانه‌ی له‌م یاده پیرۆزه وه‌رده‌گیرێن، بۆیه پێویسته ئیقتیدا به پێغه‌مبه‌ری خواوه بكه‌ین و، هه‌وڵده‌ین بۆ وه‌لاوه‌نانی دووبه‌ره‌كی و، كار بكه‌ین بۆ یه‌كبوون و وه‌ستان به‌رامبه‌ر فیكری تووندڕه‌وی و ده‌ستگرتن به په‌یامی خواوه‌و، دووركه‌وینه‌وه له زێده‌ڕۆیی و تووندڕه‌وی له پێناوی به‌رزكردنه‌وه‌ی دۆخی موسڵمانان، هه‌روه‌ك تیشكی خسته سه‌ر رۆڵی پێشمه‌رگه بۆ دیفاعكردن له هه‌رێمی كوردستان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی فیكری داعش.
هه‌روه‌ها چه‌ند ئاهه‌نگێكی تایبه‌ت به‌و بۆنه‌وه‌ی له به‌ره‌كانی جه‌نگ له میحوه‌ری گوێڕ له ناو ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان ئه‌نجامدران، كه كۆمه‌ڵێك وتاری تێدا خوێندرانه‌وه، ئاماده‌بووان له وتاره‌كانیان تیشكیان خسته سه‌ر رۆڵی مه‌زن و خه‌باتكارانه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له پارێزگاریكردن له هه‌رێمی كوردستان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، ئومێده‌واربوون ئه‌م یاده ببێته هۆی به‌رقه‌راربوونی هه‌موو مانا رۆحیه به‌رزه‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام بۆ قوڵكردنه‌وه‌ی عه‌داله‌ت و پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبوڵكردن و، پیشاندانی رووی راسته‌قینه‌و قێزه‌ونی تیرۆریستان و دوژمنانی مرۆڤایه‌تی، كه قێزه‌ونترین تاوانیان دژی مرۆڤایه‌تی ئه‌نجامدا به‌ناوی ئایین و، هه‌وڵیاندا بنه‌ما پیرۆزه‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام بشێوێنن، دواتر هه‌موویان له خوای گه‌وره ده‌پاڕانه‌وه زوڵم و سته‌م و تووندڕه‌وی كۆتایی بێت و، به‌خته‌وه‌ری و ئاشته‌وایی له كوردستان به‌رقه‌رار بێت.
شایانی باسه یادی مه‌ولودی فه‌خری كائینات له كوردستان شێوازێكی تایبه‌تی هه‌یه، كه خه‌ڵكێكی زۆر‌و به‌رفراوان به‌شداری تێدا ده‌كات و چه‌ندان ئاهه‌نگی مه‌ولود و ڤیستیڤاڵ به‌م بۆنه‌وه ساز ده‌كرێن له‌لایه‌ن دام و ده‌زگاو ناوه‌نده ئایینیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
گرنگترین لایه‌نی پڕشنگداری یادی مه‌ولود له هه‌رێمی كوردستان ئه‌و لایه‌نه خۆڕسك و جه‌ماوه‌رییه‌یه كه رۆژانی مه‌ولود له شار‌و گوند‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێن، كاتێك هه‌موو ته‌مه‌نه‌كان به گه‌نج و پیره‌وه هه‌ڵده‌ستن به رازاندنه‌وه‌ی مزگه‌وت و رێگا‌و بان و كۆڵانه‌كان و گۆڕه‌پانه گشتیه‌كان و به‌ر ده‌رگای دوكانه‌كان، ئه‌وه سه‌رباری ئه‌وه‌ی خه‌ڵكێكی زۆر نرخی كه‌لوپه‌ل و كاڵاكانیان ده‌شكێنن و، له‌به‌ر ده‌رگای دوكانه‌كان و سه‌ر شه‌قامه‌كان شیرنه‌مه‌نی به‌م بۆنه‌وه دابه‌ش ده‌كه‌ن و، بگره زۆرێك له شوفێرانی تاكسی له‌و رۆژه‌دا هاووڵاتیان بێ به‌رامبه‌ر ده‌گوازنه‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌ر له به‌یانی رۆژی 12ره‌بیعول ئه‌وه‌له‌وه تا چه‌ند رۆژێكی هه‌موو ساڵێك ته‌واوی مزگه‌وته‌كانی كوردستان ده‌ستده‌كه‌ن به مه‌ولود خوێندنه‌وه‌و ئاهه‌نگێڕان به‌م بۆنه‌وه،
وه‌نه‌بێ ئه‌م خۆشی ده‌ربڕین و ئاهه‌نگگێڕانه ته‌نها تایبه‌ت بێت به ده‌ڤه‌رێك و ناوچه‌یه‌ك، به‌ڵكو هه‌مان شت له شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان له سلێمانی و دهۆك و كه‌ركوك و هه‌ڵه‌بجه‌و زاخۆ‌و شێخان و ئاكرێ و سۆران و شه‌قڵاوه‌وه رانیه‌و قه‌ڵادزێ و كۆیه‌و شاره‌زوورو كهلارو چه‌مچه‌ماڵ و ... ئه‌نجام ده‌درێن، تێكڕای ئاهه‌نگه فه‌رمییه‌كانیش له‌لایه‌ن لقه‌كانی یه‌كێتی زانایان به هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌راتییه گشتیه‌كانی ئه‌وقاف و ئه‌وقافه خۆجێیه‌كان رێكده‌خرێن، وه‌ك ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی یادی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ری خوا تا بیكه‌نه پێشهنگو قودوه‌ی خۆیان له ژیاندا.