یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات   
له‌ دیداری كونسولگه‌ری ئێران: پارێزگاریكردن له‌ تایبه‌تمه‌ندی هه‌رێمی كوردستان
به‌رواری دابه‌زاندن: 11/10/2010 : 11:05:50
قه‌باره‌ی فۆنت
رۆژی (11/10/2010) كونسوڵگه‌ری ئێران له‌ هه‌ولێر سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان ده‌كات.

كونسولگه‌ری ئێران سه‌ید عه‌زیمی حوسێنی به‌ یاوه‌ری ئاغای ره‌مه‌زانی سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانیان كرد‌و، له‌لایه‌ن سه‌رۆك‌و جێگری سه‌رۆكی زانایان‌و چه‌ند ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی پێشوازیان لێكرا.

مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌ گه‌رمی به‌خێرهاتنی كونسوڵی ئێرانی كرد‌و، پێی راگه‌یاند یه‌كێتی زانایان هه‌میشه‌ ده‌رگای واڵایه‌ بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام له‌ نێوان یه‌كێتی زانایان‌و سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌ ئیسلامییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، به‌تایبه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران كه‌ خاڵی هاوبه‌شمان یه‌كجار زۆرن‌و، سوپاسی كردن بۆ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی هاوێشتوویانه‌ بۆ په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام له‌ نێوان هه‌ردوولا.

هه‌ر له‌ دانیشتنه‌كه‌ سه‌رۆكی زانایان نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و كرده‌وه‌ تیرۆریستیانه‌ی له‌ ئێران روویدا به‌تایبه‌تی رووداوه‌كه‌ی شاری مه‌هاباد‌و سنه‌، كه‌ ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئایینی پیرۆزی ئیسلام‌و بنه‌ما مرۆییه‌كانه‌، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی زانایان ته‌ئكیدی له‌سه‌ر خسوسیه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌، له‌ رووی مه‌زهه‌بی‌و نه‌ته‌وه‌یی‌و ئایینی‌و ئه‌منییه‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌موو لایه‌ك به‌و لایه‌نه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.

كونسولگه‌ری ئێران پشتیوانی له‌ قسه‌كانی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان كرد‌و، هه‌ردوولاش بڕیاریاندا به‌ دانانی به‌رنامه‌یه‌كی درێژخایه‌ن بۆ په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوولا‌و، راگۆڕینه‌وه‌‌و، سه‌ردان‌و، سوودوه‌رگرتن له‌ ئه‌زموونی یه‌كتری‌و، هه‌وڵدان بۆ لێك نزیكخستنه‌وه‌ی زانایانی ئێران‌و هه‌رێمی كوردستان.