مامۆستا مهلا عهتا پێنجوێنی جێگری بهرپرسی لقی سلێمانی یهكێتی زانایان له لێدوانێكیدا بۆ سایتی زانایان رایدهگهیهنێت: دوای ئهوهی كهناڵی رووداو ههواڵێكی بڵاوكردهوه تێیدا باس لهوه دهكات كه شاندێكی زانایانی ئایینی رۆژئاوای كوردستان سهردانی لقی سلێمانی یهكێتی زانایان كردووهو لهگهڵ بهرپرسی لق كۆبوونهتهوه، وهكو لقی سلێمانی یهكێتی زانایان له روونكردنهوهیهكدا رامانگهیاند ئهم ههواڵه هیچ بنهمایهكی نییه چونكه هیچ شاندێك بهو ناوه نههاتوونهته سهردانی زانایانی سلێمانی و هیچ كۆنگرهیهكیش بهو ناوه له بارهگای لق ئهنجام نهدراوه.
ئهمهی خوارهوه دهقی روونكردنهوهكهی لقی سلێمانی یهكێتی زانایانه:
ڕۆژی ١٤_١٢_ ٢٠١٦ كاتێك شاندێكی زانایانی ڕۆژئاوای كوردستان سەردانی هەرێمی كوردستانیان كرد بۆ ئاگاداربوون و بەسەركردنەوەی هەندێك لە دامەزراوە ئایینی و مێژویی و سیاسیەكان لە هەرێمی كوردستان، هەتا ئێرە كارێكی ئاساییە و هەموو كات خۆشحاڵین بە هاتنی هەر جۆرە شاندێكی ئایینی و سیاسی كە بە ئازادیەكانی هەرێمی كوردستان و بوونی چەندەها شوێنەوارو دامەزراوەو حوجرەی ئایینی لە كوردستان ئاشنابن. بەڵام ئەوەی مایەی نیگەرانی و سەرسوڕمانی ئێمەیە كاتێك شاندێكی لەو جۆرە دێتە هەرێمی كوردستان لایەنە پەیوەندیدارەكانی وەك یەكێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف دوورو نزیك ئاگادار ناكرێن لە هاتنی شاندێكی لەو جۆرە كە ئەمەش بەرپرسیارێتی دەكەوێتە ئەستۆی ئەوانەی بانگهێشتی شاندەكەیان كردوە؟.
بۆیە لەم چەند خاڵەی خوارەوەدا سەرنج و ڕەخنەكانمان لەسەر كەناڵەكەتان دەخەینە ڕوو داواشمان لە كەناڵی ڕوداو نوسینگەی سلێمانی هەیە وەڵامی ڕونكردنەوەكەمان بە ڕاشكاوانە بداتە وە چونكە لەو كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەدا كەوتونەتە هەڵەیەكی زەق وئاشكراوە.
یەكەم /هاتنی شاندێكی لەو جۆرە بە هیچ جۆرێك یەكێتی زانایان ئاگادار نیە نە لە هاتنیان نە لە پێگەو بەرپرسیارێتی شاندەكە لە چی ئاستیكدایە .
دووەم/ كەناڵەكەی بەڕێزتان لە كاتی ئەنجامدانی كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكەدا كەوتونەتە چەند هەڵەیەكی زەق و ئاشكراوە كە پێویستە ڕونكردنەوەی پێویستمان بدەنەوە هەتا جارێكی ترهەڵەی وا دووبارە نەبێتەوە بەم شێوەی خوارەوە:
أ/ لە كاتی پەخشی هەواڵەكەدا بێژەری هەواڵەكە دەڵێت بەرپرسی لقی سلێمانی یەكێتی زانایان لە بارەگای سەرەكی گشتی زانایان لە سلێمانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیان ئەنجامدا لە كاتێكدا ئەو مامۆستا بەڕێزەی نوێنەرایەتی ههرێمی كوردستانی كردوە دورو نزیك پەیوەندی بە زانایانی ئاینیەوە نیەوهیچ پێگەیەكی ڕێكخراوەی نییە. بۆیە مافی خۆمانە بپرسین كامەیە ئەو بارەگا گشتیەی ڕێكخراوەكە لە سلێمانی كە جەنابتان باسی دەكەن .
ب/ هەر لەسەرهەمان بابەت لە مالپەڕەكەی جەنابتان چەند جارێك دووبارەتان كردوەتەوە كە بە ناوی بەرپرسی لقی سلێمانی زانایانی ئایینی ناوتان هێناوە هەروەك لە پاشكۆكەدا وێنەیەكی بڵاوكراوەكەتان بۆ دەنێرینەوە دەپرسین پێمان بڵێن كە لای جەنابتان كێ لێپرسراوی زانایانی ئاینیە لە سلێمانی بۆمان ڕون بكەنەوە.
لقی سلێمانی
یهكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان