به پێی نووسراوێكی داواكاری گشتی له (21/9/2010) كه بۆ قوتابخانه‌ی میدیای بنه‌ڕه‌تی ناردراوه، روونی ده‌كاته‌وه، كه قوتابخانه‌ی ناوبراو له گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری له هه‌ولێر له وانه‌ی مێژوو، ئینجیل به منداڵی موسڵمانان ده‌ڵێن، كه ئه‌و قوتابخانه‌یه ساڵانه زیاتر له دوو سه‌د منداڵی موسڵمانان بۆ خوێندن وه‌رده‌گرێت، به‌ڕێوه‌به‌رو چه‌ند مامۆستایه‌كی ئه‌و قوتابیخانه‌یه‌ش مه‌سیحینه.
نووسراوه‌كه‌ی داوكاری گشتی ده‌ڵێت: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوێ،دنی وانه‌ی مێژوو له روانگه‌ی ئایینی مه‌سیحی له‌لایه‌ن قوتابیانی ئیسلام له‌گه‌ڵ ئایینی ئیسلام‌و بنه‌ماكانی ده‌ستووری عیراقی‌و ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان ناگوونجێت، بۆیه داوا ده‌كه‌ین وانه‌ی ئاماژه پێكراو بگۆڕدرێت بۆ گشت قۆناغه‌كانی خوێندن یان پێویسته قوتابیانی ئیسلام ببه‌خشرێن‌و ئاماده‌ی ئه‌م وانه‌یه نه‌بن له گشت قۆناغه‌كان، هاوشێوه‌ی به‌خشینی قوتابیانی مه‌سیحی كه وانه‌ی ئایینی ئیسلام ناخوێنن.
له كۆتایی نوسراوه‌كه‌دا داواكاری گشتی ده‌ڵێت: به پێچه‌وانه‌وه ناچارین رێكاری یاسایی ئه‌نجام بده‌ین له دژی لایه‌نه به‌رپرسه‌كان.
هه‌ر یه‌ك له یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان‌و وه‌زاره‌تی ئهوقافو كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتگیری نووسینه‌كه‌ی داواكاری گشتیان كردووه، كه دیاره یه‌كێتی زانایان به شێوه‌ی مه‌یدانی سه‌ردانی قوتابخانه‌كه‌یان كردووه‌و، ده‌سته‌ی داواكاری گشتیش به هه‌مان شێوه سه‌ردانی قوتابخانه‌ی ناوبراویان كردووه.
|