دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
لێژنه‌ى فه‌تواى گه‌رمیان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست سایت و رادیوى زانایان كه‌وتوه ئامارى ساڵانه‌ى خۆى بۆ ساڵى 2016 خسته روو كه تیایدا كۆمه‌ڵێك داتا‌و چالاكى جۆراوجۆرى له‌خۆگرتبوو
به‌پێى به‌یاننامه‌كه‌ى لێژنه‌ى فه‌توا له ساڵى 2016 دا
حه‌فتاو نۆ پرسیار‌و كێشه‌ى جۆراوجۆر روویان له لێژنه‌كه كردووه‌و چاره‌سه‌رى پێویستیان بۆ كراوه.
هه‌ر له‌و ساڵه‌دا له‌لایه‌ن لێژنه‌كه‌وه چل و سێ كۆنوسى جیابونه‌وه‌ى ئاراسته‌ى دادگاكانى سنوره‌كه كردووه و بۆدراوه هه‌روه‌ها شازده حاله‌تى ته‌ڵاقیش هاتۆته لێژنه‌كه‌و چاره‌سه‌ریان نه‌بوه‌و برِیارى كه‌وتنیان دراوه.
هه‌روه‌كو ئاماژه‌شى پێكراوه به هه‌وڵ و ماندوبونى ئه‌ندامانى لێژنه‌كه ( 17 ) حه‌ڤده كێشه‌ى خێزانى كه بریارى جیابونه‌وه‌یان هه‌بووه نه‌هێڵراوه جیابونه‌وه رووبدات و به‌یه‌كیان گه‌یاندوه‌ته‌وه.
هه‌ربه‌پێى ئاماره‌كه‌ى فه‌تواى گه‌رمیان له‌ساڵى 2016 دا دوو داواكارى پێشكه‌ش به لێژنه‌كه كراوه بۆ فه‌توادان به دروستى ووتارى جومعه تیایاندا‌و له‌لایه‌ن لێژنه‌كه‌وه رێككارى شه‌رعى بۆ گیراوه‌ته به‌ر.
ئه‌مه سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ى له‌ماوه‌ى ئه‌و ساڵه‌دا چه‌ندین پرسیار‌و كێشه ده‌رباره‌ى كرِین و فرۆشتن و میرات و بابه‌ته‌كانى دیكه‌ى ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تى هاتۆته لێژنه‌كه‌و وه‌ڵامى پێویست دراونه‌ته‌وه.
ئه‌مه‌و هه‌ر وه‌كو له به‌یانه‌كه‌ى لێژنه‌كه‌دائاماژه پێدراوه لێژنه‌كه خۆشحاڵى خۆیان ده‌ربرِیوه به‌وه‌ى كه له‌ماوه‌ى ئه‌و ساڵه‌دا به‌سه‌ربه‌رزیه‌وه هیچ هه‌ڵه‌یه‌كیان نه‌بووه‌و هه‌میشه دستخۆشانه‌ى لێژنه‌ى باڵاى فه‌تواى كوردستانیان بۆ هاتۆته‌وه له‌پاى ئیش و كار‌و نوسراو‌و وه‌ڵامه‌كانیان .
لێژنه‌ى فه‌تواى گه‌رمیان لێژنه‌یه‌كى فه‌رعیه‌و سه‌ربه‌لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستانه‌و هه‌موو رۆژانێكى سێ شه‌ممان له‌باره‌گاى لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى زانایان له مزگه‌وتى گه‌وره‌ى كه‌لار داده‌نیشن بۆ پێشوازى كردن له هاوڵاتیانى سنوره‌كه‌و وڵامدانه‌وه‌ى پرسیاره و كێشه شه‌رعیه‌كانى ده‌ڤه‌رى گه‌رمیان