ڕۆژی سێشه‌ممه 10-1-2017 له‌هۆڵی كۆنفرانسه‌كانی زانكۆی چه‌رموو ۆركشۆپێكی زانستی‌و ئه‌كادیمی به‌ڕێوه‌چوو به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رمۆ پرۆفیسۆر د. صلاح سه‌نگاوی‌و به‌رپرسی لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایان مامۆستا شێخ وه‌هاب سه‌نگاوی‌و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له زانایانی ئایینی به‌ڕێزو مامۆستایانی هه‌ردو زانكۆی ئه‌زهه‌رو زانكۆی چه‌رمۆو نوێنه‌ری لایه‌نه‌سیاسییه‌كان‌و ڕێكخراوه‌كان‌و چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی تر له سه‌رجه‌م چین‌و توێژه‌كان.
جێی ئاماژه بۆ كردنه ئه‌م دیداره له‌لایه‌ن زانكۆی چه‌رمۆو لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایان ڕێكخرابوو به مه‌به‌ستی زیاتر تێگه‌یشتن له بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیانو چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌وی تر‌و ڕونكردنه‌وه‌ی لایه‌نه ڕۆحی‌و مه‌عنه‌وییه‌كانی ئایینی ئیسلام‌و نزیكخستنه‌وه‌ی بیر‌و بۆچوونه جیاوازه‌كان له یه‌كترو گه‌شه‌دان به فیكری میانه‌ڕه‌ویو دورخستنه‌وه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه له توندڕه‌ویو ڕه‌دكردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر.
شیاوی وتنه هه‌ر یه‌ك له پرۆفیسۆر د.صباح شێخ محمد به‌رزنجی مامۆستای زانكۆ‌و د . ناصح فتاح ئاروزه‌ری وتاربێژ‌و بانگخوازو شێخ ئیبراهیم به‌رزنجی به‌ڕێوه‌به‌ری توێژینه‌وه‌و دیراساتو ڕێنماییه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقافو كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سێ بابه‌تی گرنگ‌و پڕ بایه‌خو به‌پێزیان پێشكه‌ش كرد.
دواتر له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه دیداره‌كه ده‌وڵه‌مه‌ند كرا به سه‌رنجو ڕه‌خنه‌و تێبینی‌و گفتوگۆی چڕوپڕو ۆركشۆپه‌كه بووه مایه‌ی خۆشحاڵی‌و سوودی ئاماده‌بووان.