وتاری ئه‌م هه‌فته‌یه: په‌شیمانبوونه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه له گوناهو تاوان | |
به‌رواری دابه‌زاندن: 18/01/2017 : 12:51:09 | |
قه‌باره‌ی فۆنت | |
پێشنیاز ده‌كه‌ین وتاربێژه به‌ڕێزه‌كانمان له وتاری ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا جارێكی تر ته‌وبه‌و په‌شیمانبوونه‌وه به بیر موسڵمانان و نوێژخوێنان بێننه‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك پێویستییه‌كی به‌رده‌وامی موسڵمانان، چونكه زه‌ره‌ری گوناه خراپه بۆ دڵ‌و ئیمانی مرۆڤ‌و وه‌كو زه‌ره‌ری ژه‌هر بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ وایه، هه‌رچی ناخۆشی‌و ناڕه‌حه‌تی هه‌یه كه روو ده‌كاته مرۆڤ به‌هۆی تاوانه‌وه‌یه، به‌ڵام ئێمه بێئاگاین، چاره‌سه‌ری هه‌موو گوناهه‌كانیش گه‌ڕانه‌وه‌و په‌شیمانبوونه‌وه‌یه له خراپه‌و تاوان. | |