رۆژی 17/1/2017 مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌دی رازی كۆچی دوایی كرد.
مامۆستای ناوبراو ساڵی 1959 له شاری پێنجوێن چاوی به ژیان هه‌ڵهێناوه‌و، له ژیانی خۆیدا وێڕای خوێندنی فه‌قێیه‌تی كه‌سێكی كارا‌و چالاك بوو له مه‌یدانی خزمه‌تكردن به هه‌ستی دینداری و كوردپه‌روه‌ری، تا ئه‌وه‌ی چۆته ئاواره‌یی و چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تی هه‌ڵگرتووه، دوای راپه‌ڕینیش له‌سه‌ر هه‌مان هه‌ست و سۆزه‌وه به‌رده‌وام بوو، تا دواجار تووشی نه‌خۆشیه‌كی قورس بوو، پشتی كێشمه‌كێشی ئازار له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌كی كۆچی دوایی كرد.
به‌ناوی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له خۆمان و ته‌واوی دۆست و براده‌رو خزمانی مامۆستا ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌تی خانه‌واده رێزداره‌كه‌ی، خوای گه‌وره سه‌بووریان بدات و مامۆستا غه‌رقی ره‌حمه‌تی خۆی بكات.