یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان: لەگەڵ پرۆژە پێشنیاری هەمواری یاسای باری کەسی عیراق نین    *****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات   
یه‌كێتی زانایان داوای راگرتنی فیلمی (محمد رسول الله) ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 26/01/2017 : 10:43:47
قه‌باره‌ی فۆنت

فیلمی (محمد رسول الله) كه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ ده‌رهێندراوه‌، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ رای زانایانی ئایینی هه‌رێمی كوردستان له‌ یه‌كێك له‌ سینه‌ماكانی هه‌ولێر په‌خش ده‌كرێت، یه‌كێتی زانایان به‌ نووسراوێكی ره‌سمی كه‌ ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری كردووه‌ داوای راگرتنی ده‌كات، چونكه‌ دوای ئه‌وه‌ی لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تیان ده‌رباره‌ی فیلمه‌كه‌ ئه‌نجامدا، له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا نادروستی فیلمه‌كه‌یان راگه‌یاند، له‌ به‌شێكی نوسراوه‌كه‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌رباره‌ی فیلمه‌كه‌ هاتووه‌: (ده‌رهێنان و په‌خش كردنى ئه‌م جۆره‌ كاره‌ هونه‌ریانه‌ به‌ كارێكى بێ شه‌رعى و نارِه‌وا داده‌نێت و، پێویسته‌ كاره‌ هونه‌ریه‌كان به‌ هه‌مو شێوه‌یه‌ك دوور بن له‌ نمایش كردنى رۆلى پێغه‌مبه‌ران (سه‌لات و سه‌لامى خوایان له‌ سه‌ر بێت)... بۆیه‌ فیلمى (محمد رسول الله) كه‌ چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ ئێستا له‌ ( سینه‌ما رۆیال) په‌خش ده‌كرا پێویسته‌ رِابگیرێت و په‌خش نه‌كرێت، چونكه‌ پێچه‌وانه‌ى رِاى شه‌ریعه‌تى ئیسلامه‌ و بێرێزییه‌ به‌رامبه‌ر به‌ پێغه‌مبه‌رى ئیسلام محمد (د.خ) و هه‌ستى زۆرینه‌ى موسڵمانانى كوردستان بریندار ده‌كات).


ده‌توانن لێره‌وه‌ ده‌قی فه‌تواكه‌ی لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان بخوێننه‌وه‌.