دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
ئێواره‌ى رۆژى سێ شه‌ممه 7/2/2017 به‌بۆنه‌ى ساڵیادى خۆئیعلانكردنى یه‌كگرتوى ئیسلامى كوردستان شاندێكى لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستان كه پێكهاتبوون لهبهرِێزان مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كهلارى لێپرسراوى لق و مامۆستا مه‌لا كه‌ریم زهلكهیى به‌رپرسى ناوچه‌ى كهلارى یه‌كێتیه‌كه سه‌ردانى مه‌ڵبه‌ندى چوارى گه‌رمیانى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستانیان كرد‌و په‌یامى پیرۆزبایى خۆیان و لقه‌كه‌یان پێ گه‌یاندن و هیواى سه‌ركه‌وتن و خزمه‌تكردنى زیاترى بیرى میانرِهوى و ئیسلاحخوازیان بۆ خواستن و له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌رپرسانى مه‌ڵبه‌ندى یه‌كگرتوو له گه‌رمیان سوپاسى به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى شاندى زانایانى ئاینیان كرد‌و رۆڵى زانایانى ئاینیان له ناوچه‌كه به‌رز نرخاند .