یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات   
مه‌لامادح مه‌لامحمد به‌رزێوه‌یی بۆ ماڵپه‌ڕی زانایان: له‌وێ باسی ئه‌نفالو كیمیاباران و مه‌زلومیه‌تی گه‌لی كوردمان كرد.
به‌رواری دابه‌زاندن: 12/10/2010 : 09:31:03
قه‌باره‌ی فۆنت
مه‌لارسول سیتكانی :ڕاگه‌یاندنی لقی سۆران

مه‌لامادح مه‌لا محمد به‌رزێوه‌ی ئه‌ندامی شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆنفرانسی ئاینه‌كان كه‌ سالانه‌ له‌لایه‌ن رێكخراوی (سانتااجیدیۆ) ی جیهانی به‌ مه‌به‌ستی لێك تێگه‌یشتن و نزیكبونه‌وه‌ی ئاین و نه‌ته‌وه‌كان ده‌به‌سترێ و، ئه‌م سالیش له‌ به‌رواری 2/10/2010 له‌شاری به‌رشلۆنه‌ی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیای وولاتی ئیسپانیا به‌ستراو سێ رۆژخایاندی بۆ یه‌كه‌م جاریش تیایدا به‌فه‌رمی شاندێكی هه‌رێمی كوردستان له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وكاروباری ئاینی به‌سه‌رپه‌رشتی كامل حاجی علی وه‌زیری ئه‌وقاف بانگهێشتكران و(مه‌ لامادح مه‌لامحمدبه‌رزێوه‌ی )وه‌ك ئه‌ندامی شانده‌كه‌ به‌ژداریكربوو.

له‌به‌رگرنگی كۆنفرانسه‌كه‌و به‌شداری كورد تیایدا به‌پێویستمان زانی له‌نزیكه‌وه‌ وله‌سه‌ر زاری به‌ڕێز (م.مه‌لامادح) ئاشنای ناوه‌ڕۆك وچۆنیه‌تی كۆنفرانسه‌كه‌بین . له ‌وه‌لامی پرسیارێكدا كه‌ئایا ئه‌و كۆنفرانسه‌ چه‌نده ‌گرنگی هه‌بوو بۆ كورد؟

له‌ وه‌لامدا گووتی: روون وئاشكرایه‌ بۆ یه‌كه‌م جاره‌ كورد له ‌كۆنفرانسێكی له‌و شێوه‌ به‌شداری بكات له‌سه‌ر ئاستی جیهانی. بۆیه‌ گرنگی و تایبه‌تی خۆی هه‌بوو. هه‌ر ئه‌و گرنگیه‌ش وای له ‌ئێمه ‌كرد به‌ به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌وه‌ بچینه‌ ناو كۆنفرانسه‌كه‌و ,بیرمان له‌وه ‌كرده‌وه ‌وه‌ك ده‌رفه‌تێك باس له‌ئێش وئازاره‌كانی ملله‌ته‌كه‌مان بكه‌ین فعلا له‌وێ باسی نه‌هامه‌تیه‌كان وئه‌نفال وكیمیاباران وسوتاندنی هه‌زاران گوندو مزگه‌وت وشوێنه‌ ئاینیه‌كانمان كرد كه ‌له‌لایه‌ن دوژمنانمانه‌وه‌ خاپوركران. له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ئێمه‌ ملله‌تێكی موسولمان ودلكراوه‌و لێبورده ‌بوین و ڕۆژێك له‌ ڕۆژان ده‌ستمان بۆ تۆله‌ سه‌ندنه‌وه‌ درێژ نه‌كردوه‌.

بۆیه‌ خۆمان له‌هه‌موو كه‌س زیاتر به‌حه‌ق ده‌زانین كه‌ به‌شداری له‌و جۆره‌ كۆنفرانسانه‌دا بكه‌ین چونكه‌ ئێمه‌ له‌ هه‌موو ملله‌تانی دونیا مه‌زلومترو لێبورده‌ترین كه‌ ئامانجی كۆنفرانسه‌كه‌ش له‌سه‌رهه‌مان مه‌به‌ست سازكرابوو.

له‌ به‌شێكی تری وته‌كانیدا كه ‌ئایا چه‌ند سودتان له‌و كۆنفراسه‌ وه‌رگرت بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل نوێنه‌رانی ولاته‌ به‌شداربووه‌كان؟

گووتی: بێگومان یه‌كێك له ‌كاره‌كانی ئێمه‌ ناساندی ناسنامه‌و كه‌لتورو مێژووی خۆمان بوو به‌ ئاماده‌بوان ئێمه‌ له‌وێ به‌جل وبه‌رگی كوردی خۆمان نیشانداو هه‌ر به ‌جل و به‌رگی كوردیش جه‌نابی وه‌زیر ووتاره‌كه‌ی پێشكه‌شكردو منیش ته‌رجه‌مه‌ی عه‌ره‌بیم بۆ كرد چونكه ‌زمانی كوردی له ‌نێو ئامێره‌كانی وه‌رگێڕان نه‌بوو.


هه‌ر له ‌میانه‌ی قسه‌كانیدا مامۆستا گووتی: په‌یوه‌ندی باشمان دروست كردو وتووێژمان له‌گه‌ل نوێنه‌رانی وولاته‌كان له‌وێ وه‌ك وه‌زیری ئه‌وقافی میسر فه‌له‌ستین و نوێنه‌رانی زانكۆی ئه‌زهه‌رو تونس و مه‌غریب و جه‌زائرو ساحل العاجو نێیجیریاو یابان وئه‌مریكاو ئیتالیاو ئیسپانیاو سوریاو لوبنان و چه‌ندین كه‌سایه‌تی تری جیهانی و نوێنه‌ری پاپای ڤاتیكان و چه‌ندین كه‌سی تر له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و دبلۆماسی جیهانی, كه ‌توانیمان وه‌ك ملله‌تێكی موسولمان و غه‌درلێكراو خۆمانیان پێ بناسێنین و له‌به‌رامبه‌ریشدا هه‌موویان به ‌بایه‌خه‌وه ‌گوێیان لێگرتین گرنگیان به‌ بابه‌ته‌كانی ئێمه‌دا.

هه‌ر له ‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا مامۆستا گووتی: رۆحی پێكه‌وه‌ژیانی كوردستان نه‌بوونی هیچ گیروگفتێكی ئاینی جیاواز شانده‌كه‌ی ئێمه‌ی به‌هێزتر كردبوو, پێمان وتن ئێمه‌ له‌هه‌رێمێك ده‌ژین كه‌98%ی موسولمانه‌ به‌لام له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا چه‌ندین ئاین و نه‌ته‌وه‌یتر بونیان هه‌یه‌و خۆشبه‌ختانه‌ تائێستا هیچ گیروگرفتێكی ئاینی و بیروباوه‌ڕی جیاوازمان نه‌بوه‌و به‌لكو به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ڕێز له ‌بیروباوه‌ڕه‌كانی یه‌كتر ده‌گرین و رۆحی پێكه‌وه‌ژیانمان زۆربه‌هێزه‌.

له ‌دوا وته‌شیدا مامۆستا هیوای خواست كه‌ مامۆستایان ببنه‌ نمونه‌یه‌كی جوان و هه‌ماهه‌نگی نێوانمان بكه‌ینه ‌هه‌وێنی خزمه‌تكردنی ئاین و نیشتمانه‌ كه‌مان .

جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كه ‌(م.مه‌لامادح مه‌لامحمد به‌رزێوه‌ی ) زانایه‌كی ئاینی ناوداری قه‌زای سۆرانه‌و له‌بواری زمانه‌وانی عه‌ره‌بی شاره‌زاییه‌كی باشی هه‌یه‌و ئێستا قوتابی دكتۆرایه‌ له‌ زانكۆی صه‌لاحه‌ددین و سالی 2009 وه‌ك وته‌بێژی فه‌رمی شاندی كوردی له‌زانكۆی ئه‌زهه‌ری ولاتی میسر له ‌خولی به‌هێزكردن به‌شداری كردوه‌.