ئه‌مڕۆ په‌یجی کوردستان پۆست باسی کابرایه‌کی بڵاوکردبووه‌وه، که به قسه‌ی ئه‌وان (مسته‌شارو جاش)ی سه‌رده‌می به‌عس بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نیگه‌رانی کردم وێنه‌یه‌کی منیان له‌گه‌ڵ دانابوو گوایه مسته‌شاره‌که‌یه، له کاتێکدا من ساڵی 1992 قوتابی پۆلی شه‌شه‌می سه‌ره‌تایی بووم، سوپاسێکی گه‌رمی هه‌موو ئه‌و خوشک و برا ئازیزانه‌م ده‌که‌م که هه‌ر زوو ئاگاداریان کردمه‌وه، ده‌ستبه‌جێ په‌یجه‌که وێنه‌که‌یان لابرد‌و داوای لێبووردنیان کرد، به‌ڵام دواتر بۆم ده‌رکه‌وت، که سه‌ره‌داوی ئه‌م بابه‌ته بۆ ده‌زگای میلله‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه، که (21/4/2016) له سایته‌که‌یان وێنه‌که‌ی منیان به‌ناوی ئه‌و مسته‌شاره بڵاوکردۆته‌وه‌و تا ئێستاش نووسینه‌که به‌رده‌وامه، سایته‌که وێنه‌یه‌کی کۆنی مسته‌شاره‌که‌ی بڵاوکردۆته‌وه که ته‌وقه له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی رژێمی پێشووی به‌عس سه‌دام حوسێن ده‌کات، هه‌روا وێنه‌یه‌کی منیشی له‌گه‌ڵ داناوه، من لێره‌وه وێڕای ئه‌وه‌ی نیگه‌رانم که ئه‌و ده‌زگایه گوایه هه‌واڵی تازه‌و مه‌عریفه‌ی نوێ بڵاوده‌کاته‌وه‌و، هه‌روه‌ها پشتگیری له کراوه‌یی ئیسلامی ده‌که‌ن، که‌چی ده‌بێ چه‌نده هه‌واڵی وا ساخته‌و ناڕاستیان بڵاوکردبێته‌وه‌و، هه‌زاران گه‌نج و رۆشبنیرو خوێنده‌واری ئێمه‌یان چه‌واشه کردبێت، یان ده‌بێ ته‌شهیرو بێ‌ڕێزیان به‌رامبه‌ر چه‌ند که‌سی تر کردبێت، بگره ئه‌وه ته‌نها بێڕێزی نییه به‌رامبه‌ر ئێمه، به‌ڵکو سوکایه‌تی و بێڕێزییه به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی بابه‌تی تێدا ده‌نووسن و متمانه‌یان پێیان هه‌یه.
سه‌باره‌ت به خۆم گرنگترین شت ئه‌وه‌یه خه‌ڵك ئه‌م ده‌زگا چه‌واشه‌کارانه بناسێت، به‌تایبه‌تی که پانتاییه‌کی زۆری بۆ بابه‌تی په‌یوه‌ست به ئایین داناوه، هه‌روه‌ك به مافی خۆشی ده‌زانم هه‌ر رێکارێکی یاسایی دژی بگرمه به‌ر، چونکه وێڕای ته‌شهیر، هه‌ڕه‌شه له ژیانیشمان ده‌کات، به‌تایبه‌تی که منی وه‌ك مسته‌شارێکی به‌شداربووی ئه‌نفال ناساندووه‌و هه‌موو کوردێك قوربانی و مه‌ینه‌تی به ده‌ست رژێمی پێشوو دیتووه، چونکه ئه‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ هه‌واڵه‌که کۆتایی نه‌هاتووه، به‌ڵکو هه‌ر ئه‌مڕۆش به پشت به‌ستن به‌م سایته دووباره تۆمه‌تم بۆ دروست کراوه.
مه‌لا جه‌عفه‌ر گوانی