رۆژی سێشه‌ممه 2017/3/28 له دیوانی وه‌زاره‌ت به هاوكاری رێكخراوی تواناسازی ئافره‌تان و هه‌ردوو رێكخراوی (WEO) و (KAS) ئه‌ڵمانی خولێكی له‌ژێر ناونیشانی پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی كرده‌وه. رۆژی یه‌كه‌می خوله‌كه له‌لایه‌ن به‌ڕێز د. عبدالله گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بابه‌تێك پێشكه‌ش كرا له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی كه تیایدا به‌ڕێزیان به وردی چه‌مكی پێكه‌وه‌ژیانیان شیكرده‌وه، هه‌روه‌ها باسی مێژووی ئاشتی و پێكه‌ژیانی له كوردستان كرد و ئاماژه‌ی به برایه‌تی سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر زه‌وی كه هه‌مووان دروستكراوی خوای تاك و ته‌نیان، چه‌ندین به‌ڵگه‌ی قورئانی پیرۆز و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری محمد (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) هێنایه‌وه كه پڕیه‌تی له خۆشه‌ویستی پێكه‌وه‌یی كه تیایدا رێز له مرۆڤ ده‌گیرێ به‌بێ جیاوازی نه‌ته‌وه و ئایین و ڕه‌نگ و زمان، هه‌روه‌ها باسی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوای كرد كه فه‌رموویه‌تی (وه‌ك چۆن موسڵمان مافی هه‌یه كه‌سانی غه‌یره دینیش مافیان پارێزراوه له‌ژێر سایه و سێبه‌ری ئیسلام و په‌یامه پیرۆزه‌كه‌ی) و هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه پته‌وه كرد كه‌له نێوان پێغه‌مبه‌رمان محمد (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئایینه‌كانی تر هه‌یبووه، بۆیه فه‌رمووی بۆ گه‌یشتن به ترۆپكی ئارامی پێكه‌وه‌ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێت كار بكه‌ن بۆ قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی مرۆڤایه‌تی و گیانی لێبورده‌یی.
جێگه‌ی ئاماژه پێدانه ئه‌م خوله به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌ڕایه‌تی پشكنین له دیوانی وه‌زاره‌ت رێكخراوه.