لقی رانیەى زانایان؛ کۆبونەوەی مانگانە و چەند چالاکیەک ئه‌نجامده‌دات
ڕاگه‌یاندنى لق
به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و ئه‌ندام و كارگێڕان، له باره‌گاى لق،
کۆبونەوەی مانگانەی لقى زانایانى ئایینى ڕانیه به‌ڕێوه‌چوو؛ سه‌ره‌تاى
كۆبوونه‌وه‌كه، به چه‌ند ئایه‌تێك له قوڕئانى پیرۆز ده‌ستیپێكردو پاشان
له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكى لق وته‌یه‌ك پێشكه‌شكراو تیایدا باسی له
کاروچالاکیەکانی ناوچەکانى سه‌ربه لقى ناوبر کرد، دواتر دەستخۆشی له
چاڵاكیه‌كانى زانایانى سنووره‌كه‌ى كرد، هه‌روه‌ها باسی له رووداوی
گرتن و ڕفاندنی زانایەئایینیه‌كه‌ی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ى كرد، به سوکایەتی
وبێریزی بۆ هه‌موو زانایانى كوردستان هه‌ژماریكردو به‌ڵێنى به‌دواداچوون
و هه‌وڵى زیاتردرا بۆ سۆراخكردنى مامۆستا.
له به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی چاڵاكى و سەردانەکانى لق کرا،
پاشان به‌خوێندنه‌وه‌ى راپۆرتی ناوچەکان کۆتایی بەکۆبونەوەکە هات.
شایانى باسه، دیارترین چاڵاكیه‌كى لق لە مانگی 3 بریتیبوون له:
1- له به‌روارى 5/3 شاندێكى لق، سەردانی لقی قەڵادزەی زانایانى کرد‌و
لەیادی راپەرین ناوچه‌كه بەشداربوو.
2- له به‌روارى 10/3 نوێنه‌رى لق بەشداری له کۆنفراسێك كرد، به
مه‌به‌ستى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ماددەهۆشبەرەکان، كه لە کتیبخانەی گشتی
به‌ڕیوه‌چوو.
3- له به‌روارى 16/3 له باره‌گاى پێشوازی کرا لە شاندێکی لقی 11ی پارتی
دیموکراتی کوردستان.
4- له به‌روارى 22/3 شاندێكى لق، بەشداری کۆڕی م.علی باپیری ئه‌میرى
كۆمه‌ڵى ئیسلامى کرد، کە بۆ زانایانی دەڤەرەکە ئەنجامدرابوو.
5- ئه‌مه‌و وێڕاى بەشداریكردنى شاندى لق و ناوچه‌كانى له ژماره‌یه‌ك
ڕێوڕه‌سمى ئاشتەوایی كۆمه‌ڵایه‌تى و سەردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى زانایان
و پرسەكان ده‌ڤه‌ره‌كه.