رۆژی چوارشه‌مه (5/4/2017) له ژێر ناونیشانی (فه‌توا شه‌رعییه‌كان له نێوان هه‌ستیاری و ئومێدبهخشیدا) لێژنه‌ی باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌مین كۆڕی زانستی له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان ئه‌نجامدا، كۆڕبهكه تایبه‌ت بوو به كۆكردنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی فهعییهكانی فه‌توا له شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان و، ماوه‌ی رۆژێكی خایاندا.
شایانی باسه كۆڕه‌كه چه‌ندین بابه‌تی تێدا پێشكه‌شكران، كه هه‌موویان تایبه‌ت بوون به گرنگیدان به فه‌تواو چۆنیه‌تی رێكخستنی كاروباری فه‌تواو نه‌هێشتنی په‌رته‌وازه‌یی.
له سه‌ره‌تادا دكتۆر ئه‌حمه‌د شافیعی ئه‌ندامی لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان كۆڕبهندهكهی كرده‌وه‌و تیشكی خسته سه‌ر ئامانجه‌كانی سمینارهكهو ئه‌و بابه‌تانه‌ی گرنگن گفتوگۆ‌و گه‌نگه‌شه‌ی له باره‌وه بكرێت. دواتر وته‌ی به‌خێرهاتن له‌لایه‌ن دكتۆر عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پێشكه‌شكراو باسی له گرنگی فه‌تواو رۆڵی فه‌توا كرد، هه‌روه‌ها چۆن بتوانن ئه‌م بابه‌ته به چاكترین شێوه رێكبخرێت.
پاشان ده‌ستكرا به بابهتهكان، كه خۆیان له چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگ ده‌دیته‌وه، یه‌كه‌میان به ناونیشانی (گرنگی فه‌تواو موفتی) كه له‌لایه‌ن دكتۆر عومه‌ر حه‌سه‌ن مرۆ ئه‌ندامی لێژنه‌ی باڵای فه‌توا پێشكه‌شكراو، به شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی ورد باسی له رۆڵی فه‌تواو موفتی كرد له ژیانی موسڵمانان و رێخستنی كاروبار‌و ژیانی خه‌ڵك.
بابه‌تی دووه‌م له‌لایه‌ن دكتۆر حه‌سه‌ن موفتی ئه‌ندامی لێژنه‌ی باڵای فه‌توا پێشكه‌ش كرا به ناونیشانی (هێڵه گشتیه‌كانی فه‌توا)، له بابه‌ته‌كه‌یدا گرنگترین هێڵه گشتییه‌كانی فه‌توای روونكردنه‌وه، كه خۆی له چوارچێوه‌یه‌كی گشتی ده‌نوێنێت و سه‌رجه‌م فه‌تواكان له‌وێوه هه‌ڵده‌قولێن، چونكه به‌بێ ئاگاداربوون له‌و هێڵه گشتیانه له‌وانه‌یه فه‌توای ریزپه‌ڕ ده‌ربچێت، یان وه‌كو پێویست ئامانجه شه‌رعییه‌كانی نه‌پێكێت.
دوا بابه‌ت له‌لایه‌ن (دكتۆر حه‌سه‌ن محه‌مه‌د پشده‌ری) ئه‌ندامی لێژنه‌ی باڵای فه‌تواوه بوو، به ناونیشانی (تاوتوێكردنی فه‌تواكانی لێژنه‌ی باڵای فه‌توا)، له بابه‌ته‌كه به وردی چۆنیه‌تی مه‌نهه‌ج و رێكخستن و ئه‌نجامی فه‌تواكانی لێژنه‌ی روونكردنه‌وه، كه بۆ ده‌ركردنی هه‌ر فه‌توایه‌ك هه‌وڵده‌ده‌ن زۆرترین زانیاری كۆبكه‌نه‌وه‌و، پاشان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و به‌ڵگه‌كان ده‌خه‌نه روو، هه‌روه‌ها به‌راورد له نێوان به‌ڵگه‌كان ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ واقیعی ئێستای هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ری ده‌كه‌ن، ئینجا فه‌تواكه ده‌رده‌كه‌ن.
دواتر ده‌رگای گفتوگۆ بۆ ئاماده‌بووان كرایه‌وه له‌سه‌ر ته‌واوی بابهتهكان، كۆتایی به سمیناره‌كان هات.