راگه‌یاندنی لقی سلێمانی:
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه 7-10-2010 لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لانه‌جمه‌دین لێپرسراوی لق‌و ئهندامو كارگێڕانی لق پێشوازیانكرد له وه‌فدێكی مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی سلێمانی (ی ن ك) كه پێكهاتبوو له: به‌ڕێزان صه‌لاح عه‌لی لێپرسراوی به‌شی په‌یوه‌ندیه‌كانی مه‌ڵبه‌ند و یوسف یاسین لێپرسراوی به‌شی ڕێكخراوه‌كان و چه‌ند هه‌ڤاڵێكی تر، له‌و سه‌ردانه‌ی وه‌فدی مه‌ڵبه‌نددا پیرۆزبایی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانیان گه‌یانده ستافی نوێی لق‌و، هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواستن له كاره‌كانیان، هه‌روه‌ها ته‌ئكید له رۆڵی زانایانی ئاینی كرایه‌وه له ناو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگادا و له‌به‌رامبه‌ریشدا ستافی لق سوپاس وپێزانینی خۆیان بۆ پشتگیری میوانه‌كان ده‌ربڕی.
هه‌روه‌ها رۆژی -10-10-2010 ستافی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان مامۆستا ملا نجم ا‌لدین به رپرسی لق وكارگێرانی لق، به مه به ستی دامه زراندنی كابینه‌ی تازه‌ی هه‌ردوو ناوچه‌كانی دوكان و پیره‌مه‌گرون سه‌ردانی شارۆچكه‌ی پیره‌مه‌گرونیان كرد‌و له‌گه‌ڵ مامۆستایانی ناوچه‌كه كۆبوونه‌وه‌و دوپاتیانكرده‌وه: كه ستافی تازه‌ی لقی سلێمانی هه‌وڵده‌دات له‌خزمه‌تی مامۆستایانی سنوره‌كه بێت. پاشان هه‌ڵبژاردنی ستافی ناوچه‌ی پیره‌مه‌گرون ئه‌نجامدراو، كه پێكهات له: به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا ئیبراهیم شاره‌ستێنی لێپرسراوی ناوچه‌و، مامۆستا صهلاحو مامۆستا محه‌مه‌د سردی كارگێرانی ناوچه، دواتر هه‌مان ڕۆژ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ستافی ناوچه‌ی دوكان به‌ڕێوه‌چوو كه تیایدا هه‌ریه‌ك له‌به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا حسێن صه‌مه‌د به‌لێپرسراوی ناوچه‌و، مامۆستا مه‌لا سه‌ید جه‌لال و مامۆستا مه‌لا فه‌رحان قوربانی وه‌ك كارگێڕانی ناوچه هه‌ڵبژێردران.
|