دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
رۆژى دووشه‌ممه به‌روارى 10/4/2017 له‌باره‌گاى لق، مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لارى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى ته‌نفیزى و لێپرسراوى لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى زانایان، به‌ئاماده‌بوونى هه‌ریه‌ك له‌به‌رێزان مامۆستا مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یى و مامۆستا مه‌لا عمر فارس كارگێڕانى لق و مامۆستا مه‌لا كه‌ریم زه‌لكه‌یى لێپرسراوى ناوچه‌ى كه‌لار؛ پێشوازیانكرد له شاندێكى مه‌ڵبه‌ندى شه‌شى گه‌رمیانى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى كوردستان، كه پێكهاتبوون له به‌ڕێزان مامۆستا على شكر به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندو عزیز عبدالله به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌كاى گه‌رمیانى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى.
ئه‌مه‌و له دانیشتنێكدا، كه نزیكه‌ى سه‌عاتێكى خایاند؛ تیشك خرایه سه‌ر رۆڵ و پێگه‌ى زانایانى ئاینى و كۆششى زانایانى ئاینى له كۆن و نوێ‌دا به‌رز نرخێنرا بۆ یه‌كخستنى ناوماڵى كوردى و ئاشتى كۆمه‌ڵایه‌تى نێوان پێكهاته و ئاین و لایه‌نه جیاوازه‌كانى كوردستان باسى لێوه‌كراو دوپات له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانیان كرایه‌وه.
هه‌رهه‌مان رۆژ و به ئاماده‌بوونى شاندێكى باڵاى لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستان و به‌رپرسانى ئه‌وقافى گه‌رمیان و دانشتوانى گوندى سۆڵاوا؛ له مه‌راسیمێكدا مزگه‌وتى گوندى ناوبراو كرایه‌وه‌و له‌و مه‌راسیمه‌كه‌دا مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لارى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى ته‌نفیزى و لێپرسراوى لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى زانایان وتارێكى پێشكه‌شكردو به‌ناوى یه‌كێتى زانایانه‌وه پیرۆزبایى له دانشتوانى گونده‌كه كرد‌و داواى لێ‌كردن به عیباده‌ت و په‌رستشه‌كانیان مزگه‌وته‌كه ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه، هه‌ر له وته‌كه‌یدا لێپرسراوى لق، وێڕاى ده‌ستخۆشى له دانیشتوانى گوند، بۆ دروستكردنه‌وه‌ى مزگه‌وته‌كه‌یان ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، كه داعش به‌ناوى دینه‌وه ده‌مانكوژێ و میلله‌ته موسوڵمانه پاكه‌كه‌ى ئێمه‌ش به‌و په‌ڕى دڵسۆزیه‌وه و به‌بیناكردنه‌وه‌ى مزگه‌وته‌كان وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه، كه جوانترین و پڕواتا ترین وه‌ڵامه بۆ داعش و داعش فكره‌كان و هه‌موو جیهان .