رۆژی 19/4/2017 د. عبد اللە ملا سعید سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری ئەندامانی لێژنەی باڵای فەتوای کوردستان سەردانێکی دام‌و ده‌زگاکانی ئایننی و فه‌تواییه‌کانی وڵاتی میسریان کرد، سه‌ره‌تا چوونه دیداری شیخی ئەزھه‌ر (دکتۆر ئه‌حمه‌د ته‌یب)، مەبەست له دیداره‌که شیکردنەوەی رۆلی زانایانی ئاینی کوردستان بوو لە رووبەرووبونەوەی بیری توندرۆیی و بایەخدان بە پێکەوەژیانی ئاینی و نەتەوەیی لە کوردستان. ھەروھا تیشک خرایە سەر ھەنگاوەکانی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان بۆ ئەنجامدانی گشتپرسی و ریفراندوم کە مافێکی سروشتی و سه‌ره‌تایی ھاوڵاتیانی کوردستانه تا بتوانن به ئازاده بریار لە چارەنووسی خۆیان بدەن.
لای خۆیەوە شیخی ئەزھەر وێڕای به‌خێرهێنان و جه‌ختکردنه‌وه له په‌یوه‌ندییه به‌تین و به‌هێزه‌کانی نێوان یه‌کێتی زانایان و مه‌شیه‌خه‌ی ئه‌زهه‌ری شه‌ریف، هه‌روه‌ها خۆشحاڵی خۆی بۆ به‌ره‌وپێشچوون و پێكه‌وه‌یانی ئایینی له كوردستان ده‌ربڕیوه، هاوكات ئاماژه‌ی به رۆڵی گه‌لی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه كرد، له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش و به وردی گوێبیستی شاندی زانایانی ئایینی هه‌رێمی كوردستان بووه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، كه هه‌مووان به گرنگییه‌وه ده‌ڕواننه رۆڵی گه‌لی كورد له ئێستا و له داهاتوودا و دووپاتیشیكرده‌وه، له ئێش و ئازاری گه‌لی كورد تێده‌گات.
شانده‌كه‌ی زانایانی ئایینی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی د. شه‌وقی عه‌لام، موفتی كۆماری میسریشیان كردووه و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیشدا، رۆڵی لێژنه‌ی باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان به‌رز نرخێنراوه.
موفتی میسر، ئاماژه‌ی به رۆڵی لێژنه‌ی باڵای فه‌توا كرد، كه توانیویانه رێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی بیر توندڕه‌وی بكه‌ن و ئاماده‌باشی خۆیشی رایگه‌یاند بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی لێژنه‌ی باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان بكات.
هه‌ر له زنجیره‌ی سه‌ردانه‌کانیان شاندی زانایانی لێژنه‌ی فه‌توای هه‌رێمی کوردستان دیدارێکیان له‌گه‌ڵ د. محه‌مه‌د عبد الفضیل ئه‌لقوصی به‌رپرسی رابیته‌ی جیهانی ده‌رچوانی ئه‌زهه‌ریان کرد، له دیدارێکدا وێڕای جه‌ختکردنه‌وه له کاری هاوبه‌ش ته‌ئکیدیان کرده‌وه که درێژه به په‌یوه‌ندییه‌کانیان بده‌ن و چالاکی هاوبه‌شی زیاتر ئه‌نجام بده‌ن.
شاندى زانايانى ئايینى كوردستان ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكی له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسرن و ژماره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ دام و ده‌زگا ئایینییه‌كانی ئه‌و وڵاته ئه‌نجامداوه