هه‌ولێر: كۆنفڕانسى لێببورده‌یى ئایینى و كه‌لتورى پێكه‌وه‌ژیان بۆ مامۆستایانى ئایینى به‌ڕێوه‌ده‌چێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15/5/2017 له هوتێل دیڤان له شارى هه‌ولێر، رێكخراوى تواناسازى ئافره‌ت و رێكخراوى KASى ئه‌ڵمانى، كاتژمێر 10:00ى سه‌رله‌به‌یانى، به سه‌رپه‌رشتى و ئاماده‌بوونى به‌ڕێز دكتۆر پشتیوان سادق وه‌زیرى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى به وه‌كاله‌ت و به ئاماده‌بوون و به‌شدارى به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عبدالله مه‌لا سه‌عید گرتكى سه‌رۆكى یه‌كێتى زانایان، كۆنفڕانسێكى له ژێر ناونیشانى؛ لێببورده‌یى ئایینى و كه‌لتورى پێكه‌وه‌ژیان بۆ مامۆستایانى ئایینى سازكرد.
ئه‌مه‌و سه‌ره‌تاى كۆنفڕانسه‌كه به وته‌ى به‌خێرهێنان له‌لایه‌ن خاتوو سۆزان عارف سه‌رۆكى رێكخراوى تواناسازى ئافره‌ت پێشكه‌شرا، پاشان هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان وه‌زیرى ئه‌وقاف به وه‌كاله‌ت به‌رێز سه‌رۆكى یه‌كێتى زانایان و خاتوو باربارا سابتایزه‌ر نوێنه‌رى رێكخراوى KASى ئه‌ڵمانى وته‌ى ده‌سپێك و كرانه‌وه‌ى پانێلى یه‌كه‌مى كۆنفڕانسیان پێشكه‌شكرد و دواتر و له پانێلى دووه‌مى كۆنفڕانس، هه‌ریه‌ك له به‌رێزان مامۆستا عبدالرحمن صدیق و مامۆستا شێخ ئیبراهیم محمد به‌ڕێوه‌به‌رى ئیڕشاد و توێژینه‌وه له وه‌زاتى ئه‌وقاف و به‌ڕێز سه‌رۆكى یه‌كێتى زانایان، به درێژى له‌سه‌ر باسى پێكه‌وه‌ژیان و گیانى لێبورده‌یى و شیكردنه‌وه‌ى ئه‌و چه‌مك و بابه‌تانه‌ى په‌یوه‌ستن به‌و بابه‌تانه‌وه وتارى خۆیان پێشكه‌شكرد.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عبدالله مه‌لا سه‌عید گرتكى سه‌رۆكى یه‌كێتى زانایان، وێڕاى پیرۆزبایى و ده‌ستخۆشى له رێكخستنى ئه‌وجۆره كۆنفڕانسانه و به‌رزنرخاندنیان، باسى له گه‌وره‌یى ئه‌رك و كار و كاریگه‌رى مامۆستایانى ئایینى كرد له ناو كۆمه‌ڵگه‌و جه‌ختى له پشتیوانى یه‌كێتى زانایانى ئایینى كرده‌وه بۆ مامۆستایانى ئایینى و پرۆسه‌ى پێكه‌وه‌ژیان له كورستان، به نمونه‌یه‌كى به‌رز و جوانى پێناسه‌كرد له ناوچه‌كه.
شایانى باسه: ژماره‌یه‌كى به‌رچاوى مامۆستایان و زانایانى ئایینى و كه‌سا‌یه‌تى و به‌رپرسانى حكومى و رێكخراوى ناوه‌خۆ و بیانى ئاماده‌ى كۆنفڕانسه‌كه بوون.
هه‌ر