به‌رپرسى راگه‌یاندنى یه‌كێتى زانایان له گه‌رمیان بڕوانامه‌ى ماسته‌رى له‌بوارى پێكه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه‌ى ئاینه‌كان به‌ده‌ستهێنا
دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
سه‌رله‌به‌یانى رۆژى یه‌كشه‌ممه 7/5/2017 له‌بیناى كۆلێژى ئیمام ئه‌عزه‌م له‌شارى به‌غداد، گفتوگۆى نامه‌ى ماسته‌رى مامۆستا مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یى به‌رپرسى راگه‌یاندنى لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستان به‌ئاماده‌بوونى لێژنه‌ى زانستی ئه‌نجام درا.
ماسته‌رنامه‌كه‌ى ژاڵه‌یى، كه توێژینه‌وه‌یه‌كى به‌راوردكارییه له‌بوارى (پێكه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه له نێوان ئاینى ئیسلام و ئاینه‌كانى دیكه) پاش گفتوگۆیه‌كى تێروته‌سه‌ل، به پله‌ى زۆرباشه‌ى باڵا په‌سه‌ند كرا.
شایانى باسه: مامۆستا مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یى جگه له‌وه‌ى به‌رپرسى راگه‌یاندنى لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى زانایانه كه‌سایه‌تیه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئاینى و قه‌ڵه‌م ره‌نگینێكى سنوره‌كه‌یه و به‌ڕێوه‌به‌رى حه‌ج و عومره‌ى ئیداره‌ى گه‌رمیانیشه.
هه‌ربه‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه لقىِ گه‌رمیانى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستان به‌ناوى ته‌واوى زانایانى سنوره‌كه‌وه؛ پیرۆزبایى ئاراسته‌ى مامۆستاى ناوبراو كرد‌و هیواى سه‌ركه‌وتنى به‌رده‌وامیان بۆخواست له‌هه‌موو بواره‌كانى ژیاندا‌و ئومێدیان خواست پله‌ى به‌رزترو باڵاتر به‌ده‌ست بێنێت.