یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات   
په‌ڕله‌مانی به‌ڕیتانیا: هۆشداری ده‌دات له‌مه‌ڕ ناهه‌مواری بارو گوزه‌رانی موسڵمانان
به‌رواری دابه‌زاندن: 13/10/2010 : 10:26:20
قه‌باره‌ی فۆنت
به‌گوێره‌ی راپۆرتێك كه‌ لێژنه‌ی یه‌كسانی‌و مافی مرۆڤ له‌ په‌ڕله‌مانی به‌ریتانیا، به‌دواداچوونی بۆ كردووه‌ هاتووه‌: هه‌رچه‌نده‌ له‌م ماوانه‌ی دواییدا به‌ریتانیا زیاتر له‌ جاران لێبورده‌یی ده‌نوێنێ‌، به‌ڵام موسڵمانانی ئه‌م وڵاته‌ خاوه‌نی كه‌مترین داهات‌و ده‌سكه‌وتن.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌: ئه‌گه‌رچی به‌ریتانیا له‌ رووی به‌یه‌كه‌وه‌ ژیان‌و لێبورده‌یی‌و جیاوازی نه‌كردن له‌نێو تاكه‌كانیدا، هه‌نگاوێكی باشی ناوه‌‌و زۆر چاكتر بووه‌ له‌ جاران، به‌ڵام له‌ نێو سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵه‌ ئایینیه‌كانی به‌ریتانیا، موسڵمانان جیا له‌ هه‌ر ئاینزایه‌كی دیكه‌، كه‌مترین چانسی كار‌و دامه‌زراندن‌و موچه‌‌و داهاتیان هه‌یه‌، به‌ جۆرێك كه‌ تا موسڵمانێكی به‌ریتانی كارێك ده‌ده‌ۆزێته‌وه‌، ئه‌وا جوله‌كه‌كه‌یه‌ك زیاتر له‌ 13 جار ئه‌م چانسه‌ی هه‌یه‌.

له‌ درێژه‌ی راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌: سه‌ره‌ڕای باشتربوونی دیدی به‌ریتانیه‌كان‌و قه‌بوڵ كردنی یه‌كتر، به‌ڵام تا ئێستایشی له‌گه‌ڵ بێت هه‌ست به‌جۆرێك جیاوازی‌و ناته‌بایی ده‌كرێ‌ له‌نێو ره‌گه‌زه‌كان، بۆ نمونه‌: له‌ (ئینگلته‌ڕا) و (ویڵز) وێڕای كه‌می ژماره‌ی موسڵمانان، به‌ڵام رێژه‌ی به‌ندكراوانی موسڵمانانی گرتووخانه‌كانی ئه‌وێ‌ 12% یه‌، تا سپی پێستێكیش ده‌خرێته‌ به‌ندیخانه‌وه‌، ئه‌وا 5 ره‌ش پێست ده‌خرێته‌ به‌ندیخانه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ جیاوازی باری ژیان‌و گوزه‌رانیان، كه‌ هه‌رده‌م سپی پێست به‌تایبه‌تیش ئافره‌ته‌كانیان زووتر‌و زیاتر پاره‌ وه‌رده‌گرن‌و داده‌مه‌زرێن، با ئاستیشیان نزم بێت.

شایانی باسه‌ ئه‌م لێژنه‌یه‌ی په‌ڕله‌مانی به‌ریتانیا، هه‌ر 3 ساڵ جارێك له‌ هه‌ر بوارێكی تایبه‌ت به‌ یه‌كسانی‌و دادپه‌روه‌ری ده‌كۆڵێته‌وه‌و به‌دواداچوونی بۆ ده‌كات.