رۆژی شه‌ممه 8/7/2017 به‌مه‌به‌ستی پته‌وكردنی پهیوهندیو دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی نێوان ههرێمو ئوردهنو ده‌زگاو ناوه‌نده ئیسلامیه‌كان‌و زانایانی ئایینی‌و قسه‌كردن له‌سه‌ر پرسی ریفراندۆم و دروستكردنی پاڵشتیو گه‌یاندنی په‌یامی كورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی به‌وڵاتانی ئیسلامی، به‌رێز دكتۆر عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان‌و به یاوه‌ری مامۆستا سه‌ید سدیق كه‌پرانی سه‌ردانی وڵاتی ئوردهنیان كرد‌و چه‌ندین دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌ی گرنگی ئه‌نجام دا.
له‌و دیدار‌و سه‌ردانه گرنگه‌دا سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان چاوی كه‌وت به هه‌ریه‌ك له به‌رێزان: دكتۆر وائیل عهرهبیات وه‌زیری ئه‌وقافی ئورده‌نی و سه‌ماحه‌تی دكتۆر محمد ئه‌لخه‌لایله موفتی وڵاتی ئوردهنو دكتۆر عه‌بدولكه‌ریم ئهلخصاونه – قاضي القضاة- ی شانشینی ئوردهنو ئه‌ندازیار مه‌ڕوان ئهلفاعوری ئه‌مینداری گشتی مونته‌دای میانڕه‌وی جیهانیو دكتۆر سه‌میر موراد ئهلشهوابكه سه‌رۆكی سه‌نته‌ری ئیمامی شافعی‌و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی‌و ناوه‌ندی تر.
وێڕای پێشوازی گهرمو ده‌ربڕینی خۆشحاڵی به سهردانو په‌یامی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان، له‌كۆی دانیشتن‌و دیداره‌كاندا باس له ههماههنگیو بوونی په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه‌و چۆنیه‌تی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی بیری توندڕه‌وی به‌تایبه‌تی له قۆناغی دوای داعش‌و مه‌سه‌له‌ی ریفراندۆمی گه‌لی كورد بۆ سهربهخۆییو چه‌ندین پرسی تر كرا.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به سایتی زانایان سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان گوتی: سه‌ردانه‌كه‌مان سه‌ركه‌وتووانه بوو وه پێشوازی گه‌رمیان كردین، ئامانجیشمان له‌و سه‌ردانه وێڕای پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئایینیه‌كانی وڵاتی ئوردن به‌پێویستمان زانی په‌یامی كورد بۆ ئه‌نجامدانی گشتپرسیو هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی روون بكه‌ینه‌وه، كه به‌پێی بنه‌ماكانی شهریعهتو مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان‌و رێسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كورد مافی خۆیه‌تی بگاته سهربهخۆییو وه‌ك گه‌لانی دونیا ده‌وڵه‌تی خۆی هه‌بێت.
له‌به‌شێكی تری قسه‌كانی گوتی: له‌و دیدارانه توانیمان راشكاوانه ئه‌و په‌یامه بگه‌یه‌نین، كه كورد هه‌میشه فاكته‌ری خێر بووه بۆ ده‌وروبه‌رو هه‌ڵگری په‌یامی ئاشتی‌و مرۆڤدۆستیه، له‌گه‌ڵ شه‌ڕی داعش‌و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی تیرۆر ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه كورد له‌بری وڵاتانی دونیا‌و جیهانی ئیسلامی تیرۆستانی تێكشاندو باوه‌شی بۆ ئاواره عه‌ره‌به‌كان كرده‌وه‌و له‌ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنه‌وه‌ی موسڵیش رۆڵێكی گرنگی گیراوه، بۆیه كورد له ئاینده‌ش دۆستێكی ئاشتیانه‌ی گهلانو به‌تایبه‌ت رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕواست ده‌بێت.
دكتۆر عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گوتیشی: ئه‌وشمان باس كرد كه كورد له‌رابردوو سته‌می زۆری لێكراوه‌و قوربانی زۆریشی داوه، بۆیه چاومان لێیه ئێوه‌و وڵاتانی جیهانی ئیسلامی‌و عه‌ره‌بی له‌چوارچێوه‌ی پێوه شه‌رعیه‌كانی تایبه‌ت به مافه‌كانی مرۆڤ‌و نه‌ته‌وه‌كانه‌وه هه‌ڵوێستی ئیجابی‌و برایانه بنوێنن‌و، ئه‌و هه‌نگاوی كورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی به رهواو مافی گه‌لی كورد لێكبده‌نه‌وه.
شایانی باسه ئه‌م سه‌ردانه دوای راگه‌یاندنی واده‌ی ئه‌نجامدانی گشتپرسی هه‌رێم دێت، كه ئامانجی یه‌كێتی زانایانه هه‌وڵ بدات له رێی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی دروستی كردووه، په‌یامی كورد بگه‌یه‌نێته وڵاتانی ئیسلامی‌و پاڵپشتی جیهانی ئیسلامی بۆ پرسی ریفراندۆم‌و سه‌ربه‌خۆیی وه‌ده‌ست بێنێت.